Halabja Tv
پهیجی فهرمی تهلهفیزیۆنی ههڵهبجه
حەق بەکامیانە بوو ؟
یەکەم کلیپی گۆرانی خاتوو هاناو، بەناوی هەورامانەکەم
👇👇👇
12/08/2026
لە ڕۆژی جیهانیی لاواندا: ماراسۆنێکی ٤ کیلۆمەتری لە هەڵەبجە بەڕێوەچوو
هەڵەبجە – ١٢ی ئابی ٢٠٢٦
لە ژێر چاودێری و سەرپەرشتیی پارێزگاری هەڵەبجە و بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی لاوانەوە، بەڕێوەبەرایەتیی لاوانی هەڵەبجە چالاکییەکی وەرزشیی لە قالب بە ماراسۆنێک بۆ بەشێک لە گەنجانی کوڕ و کچی شارەکە ڕێکخست.
ماراسۆنەکە بە درێژایی ٤ کیلۆمەتر بەڕێوەچوو، کە خاڵی دەستپێکی ڕاکردنەکە لە «ڕێگەی قلیچە»وە بوو تاوەکو بەردەم باڵەخانەی بەڕێوەبەرایەتیی لاوانی هەڵەبجە.
لە کۆتایی چالاکییەکەدا و لە مەراسیمێکی تایبەتدا—بە ئامادەبوونی نوێنەری پارێزگاری هەڵەبجە و ژمارەیەک لە بەرپرسانی کارگێڕی و حزبی—خەڵات و مەدالیای ڕێزلێنان بەسەر سەرجەم بەشداربوواندا دابەش کران. لەو چوارچێوەیەدا، نوێنەری پارێزگار خەڵاتی تایبەتی بەخشییە پلەکانی یەکەم تا سێیەمی ماراسۆنەکە.
لە پەراوێزی مەراسیمەکەدا، بەڕێوەبەری لاوانی هەڵەبجە لە وتەیەکدا وێڕای دەربڕینی سوپاس و پێزانین بۆ پاڵپشتییە بەردەوامەکانی پارێزگاری هەڵەبجە و لایەنە پەیوەندیدارەکان، جەختی لە گرنگیی بەردەوامیی ئەم جۆرە چالاکییانە کردەوە لە پێناو بەگەڕخستن و پشتیوانیکردنی توانا و بەهرەکانی گەنجان.
12/08/2026
بنار محەمەد پلەی یەکەمی ماراسۆنی ڕۆژی لاوانی لە پارێزگای هەڵەبجە بە دەست هێنا،
دیمەنەکانی بیارە دوای جێ بەجێکردنی دوو پڕۆژەی گەشتیاری لەناحیەکە
پڕۆژەکان لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشت و گوزاری هەڵەبجەوە
12/08/2026
گەنجێکی سەیدسادق پلەی چوارەمی بەدەست هێنا
لە ڕۆژی جیهانی لاواندا "کۆژین عوسمان" بەشداری لە ماڕاسۆنی هەڵەبجەدا کرد کە بەڕێوەبەرایەتی وەرزش و لاوان ڕێکی خستبوو و توانی پلەی چوارم بەدەست بهێنێت
پیرۆزبایی لێ ناکەن؟
تکایە چارەسەری ئەم دیارەدەیەبکەن
ڕێگە مەدەن خەڵکانێک بە بەرد و دار و پەت نۆرەی بەنزین بۆ ئۆتۆمبیل بگرێت ،
ڕێگەچارە زۆرە بۆ ڕێگری لەو جۆرە مرۆڤانە و کەم کردنەوەی ئەم دیاردەیە
ڕۆژانە حاڵەتی نۆرەبڕی لەسەرەکانی بەنزیندا بەدیدەکرێت بەتایبەت لە قەزاو ناحیەکاندا . لە شارە گەورەکاندا کەمتر بەدیدەکرێت ،
لە پارێزگای هەڵەبجە بەراورد بەساڵانی ڕابردوو زۆر کەمی کردوە بەڵام بنبڕ نەکراوە . ڕۆژانە چەندین کەسی بەتەمەن و خاوەن ئۆتۆمبیلی مۆدیل نزم بە نەفسێتێکی بەرزەوە لە سەرەکاندا وەستاون سەرەدەگرن زوڵمە نۆرەبڕیان لێ بکرێت
11/08/2026
#ئێستا هەڵەبجە
شۆفیران سەرەدەگرن بۆوەرگرتنی بەنزین بۆبەیانی
📸فەلاح کوڵکنی
11/08/2026
بەسەرهاتێک لەگەڵ مامۆستا شاهۆ ڕەشید محەمەد
ن/ پێشڕەو عابد
هەندێک جار پێویست ناکات ساڵانێک کەسێک بناسیت تا شوێنێک لە دڵتدا بۆ خۆی دروست بکات
هەندێک کەس بە چەند وشەیەکی سادە و ڕەفتارێکی جوان یادەوەرییەکی هەمیشەیی جێدەهێڵن
مامۆستا شاهۆ ڕەشید محەمەد یەکێک بوو لەو کەسانە
من خوێندکاری بەشی گەشتوگوزار بووم و مامۆستا شاهۆ مامۆستای بەشی بازرگانی بوو و هیچ وانەیەکم لای بەڕێزیان نەخوێندبو
بەڵام لە تاقیکردنەوەی کۆتایی ساڵ چاودێرمان بوو
چەند جارێک دەهاتە پەنام و دەیگوت تۆ خەتت زۆر جوانە وەک نووسینی فارسییە
منیش بە گاڵتەوە دەمووت تەعلیقە ئۆستاد
ئەویش دەیگوت نەوەڵا بەڕاستیمە
ئەمڕۆ ئەو قسەیەی سادە بووەتە یادەوەرییەکی گەورە بۆ من
لە هەمان تاقیکردنەوەدا قوتابییەکمان بە ناوی ( ک ) هەبوو کە مامۆستا شاهۆ بە جدی چاودێری دەکرد و نەیدەهێشت بجوڵێت یان هەوڵی وەرگرتنی وەڵام بدات چونکە پاکی و دادپەروەریی تاقیکردنەوە لەلای ئەو بەشێک بوو لە ئەمانەتی مامۆستایەتی
کاتێک هەواڵی کۆچی دواییەکەی بیستم و وێنەی پرسەکەم بینی یەکسەر پەیوەندیم بە هاوڕێیەکمەوە کرد و ئایا بیستوتە
وتی حەتمەن لە مزگەوت بووم ئێستا یەمەوە و دەبێ فریای سەر قەبرانیش بکەوم
منیش پێم وت خوا گەورە لێی خۆش بێت تۆخوا گەردنی ئازادە دوعای خێری بۆ بکە
ئەویش وتی بەخوا وام کردووە
لەو ساتەدا بیرم کردەوە ئەگەر من کە تەنها بۆ ماوەیەکی کەم مامۆستا شاهۆم بینیوە ئەم ڕادەیە دڵتەنگ و پەریشانم ئەو قوتابیانەی ساڵێک و دوو ساڵ یان زیاتر لەگەڵی خوێندوویانە و ڕۆژانە مامۆستایەتی و ڕەفتاری ئەویان بینیوە ئێستا چۆن بن
مامۆستا شاهۆ ڕاستە قوتابی ڕاستەوخۆی تۆ نەبووم بەڵام تۆ بە ڕەفتار و مرۆڤایەتیی خۆت لە یادەوەریی مندا جێگایەکت دروست کرد
خوا گەورە لێت خۆش بێت و گۆڕت پڕ لە نوور بێت و ڕوحت شاد بێت
یادت هەمیشە بەخێر بێت مامۆستا شاهۆ ڕەشید محەمەد
إِنّا لِلّهِ وَإِنّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ
داواکاریەکلە فەرمانگەی ئاوی هەڵەبجە 👇
Click here to claim your Sponsored Listing.
Category
Contact the business
Telephone
Website
Address
Halabja
46018