Emma Organization for Human Development

Emma Organization for Human Development

Share

رێكخراوێكی بواری ژنانە، قازانج نەویستە لە ساڵی 2013 لەلایەن گروپێك لە ژنانی چالاكوان دامەزراوە.
ناونیشان:گوندی ئیتاڵی ٢ ژمارەی خانوو ١٣٦٠

ڕێكخراوی ئێمه‌ وه‌ك ڕێكخراوێكی نوێی مافی ژنان لە ساڵی ٢٠١٣ لەلایەن چالاکوانانی ژنانەوە دامەزراوه‌ کە لە هه‌رێمی كوردستانی عێراق دەستی بە سەرهەڵدان کرد.
ڕێكخراوی ئێمه‌ ڕێکخراوێکی ناحکومی فێمینیستە و بنکەکەی لە هەرێمی کوردستانە. ڕێكخراوی ئێمه‌ لە ساڵی ٢٠١٣ لەلایەن کۆمەڵێک چالاکی ژن و پسپۆڕ لە بوارەکانی یەکسانی جێندەری، یاسا، پەروەردە، تەندروستی و تەندروستی دەروونی دامەزراوە. ڕێكخراوی ئێمه‌ پشتگیری لەو ژن و کچانە دەکات کە تووشی توندوتیژی سێکسی و جێنده‌ری و گروپە لاوازەکانی دیکە بوون.

Photos from Emma Organization for Human Development's post 14/09/2026

شاندێکی ژنانی ئازادیخواز و رێکخراوی خەڵک بۆ گەشەپێدان سەردانی ئێمە- یان کرد
بەمەبەستی کاری پێکەوەیی و پاڵپشتی و هەماهەنگی و بەهێزکردنی هەڵمەتەکانی داکۆکیکردن لە بزووتنەوەی ژن، شاندێکی ڕێکخراوی خەڵک بۆ گەشەپێدان، رێکخراوی سەربەخۆی ژنان، سەردانی بارەگای سەرەکی رێکخراوی ئێمە بۆ گەشەپێدانی مرۆیی کرد، لەلایەن سەرۆکی رێکخراو(بەهار عەلی) پێشوازی لە شاندەکە کرا.

Photos from Emma Organization for Human Development's post 10/09/2026

هەڵمەتێک بۆ بەرگرتن بەرەشەکوژی ژنان
لەگەڵمان بن لەپشتیوانیکردنی هەڵمەتێکی فراوانی
تایبەت بەکوشتن و خۆسوتاندنی ژنان لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان_کەرکوک.
ئەم هەڵمەتە تۆڕی هەشتی مارس، بەبەشداری هاوپەیمانی ژنانی کوردستان و ژمارەیەکی بەرچاو لەرێکخراوەکانی ژنان و مافی مرۆڤ و کۆمەڵی مەدەنی، بەپاڵپشتی و پشتوانی چالاکوانان لەناوەوەو دەرەوەی هەرێمی کوردستان کاری بۆ دەکرێت، کەئامانج لێی دروستکردنی بزووتنەوەیەکی سەرانسەریە بۆ ڕزگارکردنی ژنان لە توندوتیژی و کوشتن و سوتان و خۆسوتاندن لەکوردستاندا، داوا لەهەموو ئەو کەسانەی دژی کوشتن و خۆسوتاندنی ژنانن و باوەڕیان بەیەکسانیی ژن و پیاو هەیە، پشتیوانی هەڵمەتەکە بکەن بۆ بەرگرتن لەڕەشەکوژی ژنان.

Photos from Emma Organization for Human Development's post 08/09/2026

خەرمانی کێلگەی کشتوکاڵی شاریا
مەبەستی ئاڵوگۆڕی توانا و بەهرەو ئاشنابوون بە کلتووری خواردنی چینی، خوێندکارانی خولی فێربوونی زمانی چینی، ژنانی جووتیار- سوودمەندبوو لە پرۆژەی کشتوکاڵی شاریا، بۆ ژنانی رزگاربووی تووندوتیژی لە کاتی جەنگ و ململانێ، بۆنەیەکی دروستکردنی خواردنی چینی، بۆ بەرهەمە کشتووکاڵیەکانی کێلگەی شاریا، دروستکرد، "کە تێیدا لە بەرهەمە کشتوکاڵیەکان خواردنی چینی-یان ئامادەکرد".

Photos from Emma Organization for Human Development's post 03/09/2026

جێگری کونسوڵخانەی گشتیی کۆماری میللی چین(ژانگ جیانشین) ستافی کونسوڵخانە، سەردانی سەنتەری شاریا-ی رێکخراوی ئێمە بۆ گەشەپێدانی مرۆیی کرد، وەفدەکە لەلایەن سەرۆکی رێکخراو(بەهار عەلی)، ستافی سەنتەری شێخان پێشوازیان لێکرا.
سەردانی کونسوڵخانەی گشتیی کۆماری میللی چین، بەمەبەستی ئاشنابوون و بەسەرکردنەوەی چەند پرۆژەیەکی هاوبەشی نێوان رێکخراوی ئێمە & کونسوڵخانەی گشتیی کۆماری میللی چین لە شاریا بوو، لەوانە پرۆژەی پەرەپێدانی توانای ژن لە بواری کشتوکاڵ، فێربوونی زمانی چین-ی.

جێگری کونسوڵخانەی گشتیی کۆماری میللی چین(ژانگ جیانشین) وێرای دەستخۆشی لە پرۆژە و کاروچالاکیەکانی رێکخراوی ئێمە، بەڵێنی بەردەوامی هەماهەنگی و کاری پێکەوەیی خواست.
#ژن
#کوردستان
#چین

31/08/2026

سوودمەندبووییەکی پاڵپشتی دەروونی سەنتەری هاوکاری-رێکخراوی ئێمە بۆ ەگشەپێدانی دەروونی، باس لە کاریگەری دانیشتنەکانی چارەسەری دەروونی دەکات.
#فێمێنیزم
#ژن
#کوردستان

27/08/2026

سوودمەندبووییەکی پرۆژەکانی پێگەیاندنی ژن لە بواری پیشەیی، لە پێناو هاندانی ژن بۆ بنیاتنانی ئابووری سەربەخۆ لە رێگەی گەشەپێدانی تواناکانی، باس لە چیرۆکی سەرکەوتنی دەکات.
#ژن
#ئێمە
#فێمێنیزم

Photos from Emma Organization for Human Development's post 27/08/2026

سەنتەری هاوکاری، رێکخراوی ئێمە بۆ گەشەپێدانی مرۆیی، خولێکی پێگەیاندن و بەرەوپێشبردنی توانای پیشەیی، بۆ ژن و کچانی کۆمەڵگەی خۆجێی کردووە، بابەتی سەرەکی خولەک، چۆنیەتی فێربوونی"دروستکردنی شیرینی"ە.

Photos from Emma Organization for Human Development's post 16/08/2026

بۆ بەرز راگرتنی یادی جینۆساید، قوربانیانی دەستی داعش و هاوڵاتیانی ئێزیدی و گوندی کۆچۆ وە بۆ زیاتر ناساندنی دۆسیەو ئەلنگاری و بەربەست و بارودخ و ژیانی قوربانیان و رزگاربووان تایبەتمەندی ناوەندی ئافرەتانی حزبی شیوعی کوردستان ویبینارێکی تایبەت لەرێگای پلاتفـۆرمی زووم بۆ (بەهار علی ) سەرۆکی رێکخراوی ئێمە چالاکوان و شارەزا لە دۆسیەکە ئەنجامدا.

لە میانەی وێبنارەکە، بەهار عەلی سەرۆکی رێکخراوی ئێمە بۆ گەشەپێدانی مرۆیی، کۆمەڵێک داتا و زانیاری ورزی لەبارەی ژمارەی رفێندراون و رزگاربووان و ئەو کەسانەی تا ئێستا لەژێر نەگەراونەتەوە، بەربەست و کێشەکانی بەردەم رزگاربووان و هاوکات بڕی ئەو قەرەبووییەی رزگاربووان وەریدەگرن و دەستپێکردنەوە بۆ ژیانێکی تازە، کرد. پاشان بەشداربووان کۆمەڵێک پرسیاریان ئاڕاستەی میوانی وێبنار کرد.

Telephone

Address

Irbil

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Emma Organization for Human Development posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Subscribe

We will notify you when anything happens in Irbil.