Firdaws
سەرچاوەی ئێوە بۆ گەشەی ڕۆحی و تێگەیشتنە ئیسلامییەکان. لەگەڵمان بن لە ڕێگای زانست. Firdaws - Your source for spiritual growth and Islamic insights.
Explore faith, wisdom, and daily inspiration. Join us on the path to knowledge and devotion.
24/07/2026
ڕونکردنەوەی سوننەکانی نوێژ:
24/07/2026
پاداشتی حەج و عومرە لە چەند خولەکێکدا!
ئایا دەزانیت چۆن دەتوانیت لە ماڵەوە، بەبێ تێچووی دارایی و گەشتی دوور و درێژ، پاداشتی گەورەی حەج و عومرە بەدەست بهێنیت؟
پێغەمبەری خودا (صلی الله علیه وسلم) ڕێگەیەکی زۆر ئاسانی بۆ فەراهەم کردووین کە تەنها چەند خولەکێکی کەم کاتت دەوێت:
دوای تەواوبوونی هەر نوێژێکی فەرز، ئەم زیکرانە بخوێنە:
٣٣ جار: (سُبْحَانَ الله)
٣٣ جار: (الْحَمْدُ لله)
٣٣ جار: (اللهُ أَكْبَر)
بۆ تەواوکردنی سەدەکە، ئەم دوعایە بخوێنە:
(لَا إِلَهَ إِلَّا اللهُ وَحْدَهُ لَا شَرِيكَ لَهُ، لَهُ الْمُلْكُ وَلَهُ الْحَمْدُ، وَهُوَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ)
بە بەڵگەی فەرموودەی پێغەمبەرمان (صلی الله علیه وسلم):
عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ -رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ- قَالَ: جَاءَ الْفُقَرَاءُ إِلَى النَّبِيِّ -صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ- فَقَالُوا: ذَهَبَ أَهْلُ الدُّثُورِ مِنَ الْأَمْوَالِ بِالدَّرَجَاتِ الْعُلَى وَالنَّعِيمِ الْمُقِيمِ، يُصَلُّونَ كَمَا نُصَلِّي، وَيَصُومُونَ كَمَا نَصُومُ، وَلَهُمْ فَضْلٌ مِنْ أَمْوَالٍ يَحُجُّونَ بِهَا، وَيَعْتَمِرُونَ، وَيُجَاهِدُونَ، وَيَتَصَدَّقُونَ.
قَالَ: «أَلَا أُحَدِّثُكُمْ إِنْ أَخَذْتُمْ بِهِ أَدْرَكْتُمْ مَنْ سَبَقَكُمْ وَلَمْ يُدْرِكْكُمْ أَحَدٌ بَعْدَكُمْ، وَكُنْتُمْ خَيْرَ مَنْ أَنْتُمْ بَيْنَ ظَهْرَانَيْهِ إِلَّا مَنْ عَمِلَ مِثْلَهُ؟ تُسَبِّحُونَ وَتَحْمَدُونَ وَتُكَبِّرُونَ خَلْفَ كُلِّ صَلَاةٍ ثَلَاثًا وَثَلَاثِينَ مَرَّةً».
فَاخْتَلَفْنَا بَيْنَنَا، فَقَالَ بَعْضُنَا: نُسَبِّحُ ثَلَاثًا وَثَلَاثِينَ، وَنَحْمَدُ ثَلَاثًا وَثَلَاثِينَ، وَنُكَبِّرُ أَرْبَعًا وَثَلَاثِينَ. فَرَجَعْتُ إِلَيْهِ، فَقَالَ: «تَقُولُ: سُبْحَانَ اللَّهِ، وَالْحَمْدُ لِلَّهِ، وَاللَّهُ أَكْبَرُ، حَتَّى يَكُونَ مِنْهُنَّ كُلِّهِنَّ ثَلَاثًا وَثَلَاثِينَ».
(سەرچاوە: رواه الترمذي، وصححه الألباني)
#زیکر #سوننەت #خێر #ئیسلام
22/05/2026
مەزنترین ڕۆژەکانی ساڵ بقۆزەوە و لە خوای گەورە نزیک ببەوە
١. ڕۆژووگرتن: ڕۆژووگرتنی ڕۆژی عەرەفە (٩ی ذی الحجە) دەبێتە کەفارەتی
(سڕینەوەی تاوانەکانی) ساڵی ڕابردوو و ساڵی داهاتوو.
٢. زۆر زیکرکردن: وتنی (لا إله إلا الله، الله أكبر، والحمد لله) و زیکرەکانی تر.
٣. تەكبیراتی جەژن: تەكبیراتەکانی جەژن لە بەرەبەیانی ڕۆژی عەرەفەوە دەست پێدەکات تا کاتی عەسری کۆتا ڕۆژی ئەیامی تەشریق (ڕۆژانی جەژن).
٤. خێر و سەدەقە: خێر و سەدەقە لەم ڕۆژانەدا پاداشتەکەی چەند هێندەیە، بۆیە خۆت لە پاداشتەکەی بێبەش مەکە.
٥. قورئان خوێندن: قورئان خەتم بکە یان ئەوەی بۆت ئاسانە لێی بخوێنە، چونکە شیفا و ڕەحمەتی تێدایە.
٦. دوعا و نزا: دوعاکردن لە ڕۆژی عەرەفەدا قبوڵ دەکرێت (مستجابە)، بۆیە زۆر دوعا بۆ خۆت و بۆ موسڵمانان بکە.
٧. ئیستغفارکردن: زۆر ئیستغفار (داوای لێخۆشبوو‌ن) و تەوبە بۆ لای خوای گەورە بکە.
٨. گەیاندنی مەحرەمیەت (صلة الرحم): سەردانیکردنی خزم و کەسوكار یەکێکە لە گەورەترین هۆکارەکان بۆ نزیکبوونەوە لە خوا، وە هۆکارێکە بۆ بەرەکەت تێکەوتن لە تەمەن و ڕزقدا.
٩. تەهلیلکردن: وتنی (سبحان الله وبحمده، سبحان الله العظيم)، کە یەکێکە لە باشترین زیکرەکان.
١٠. قوربانی کردن: سوننەتێکی تەئکیدلێکراوەیە (سنة مؤكدة) لە ڕۆژی جەژندا، بۆ نزیکبوونەوە لە خوای گەورە و زیندووکردنەوەی سوننەتی ئیبراهیم عليه السلام.
پێغەمبەری خوا ﷺ دەفەرموێت:
"هیچ ڕۆژێک نییە کردەوەی چاکە تیایدا لای خوای گەورە خۆشەویستتر بێت لەم دە ڕۆژە"
(بوخاری گێڕاویەتیەوە)
https://www.pinterest.com/GraphicDesignedyar/
22/05/2026
مانای وشەکان
وَلَقَدْ زَيَّنَّا ٱلسَّمَآءَ ٱلدُّنْيَا بِمَصَـٰبِيحَ وَجَعَلْنَـٰهَا رُجُومًا لِّلشَّيَـٰطِينِ ۖ وَأَعْتَدْنَا لَهُمْ عَذَابَ ٱلسَّعِيرِ(5)
داگرتنی ئەپڵیکەیشن: https://firdawspath.com
17/05/2026
باشترین کارەکان لە دە ڕۆژی سەرەتای ذی الحجة
https://firdawspath.com
18/04/2026
فەرموودەی یەکەم:
له عیمرانی كوڕی حوصه‌ینه‌وه - ره‌زای خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی:
چوومه خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) ؛ وشتره‌كه‌م له‌به‌رده‌م ده‌رگای مزگه‌وت به‌سته‌وه ؛ هه‌ندێك كه‌س له هۆزی به‌نی ته‌میم هاتن ؛ پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) پێیانی فه‌رموو :
مژده‌م لێ وه‌ربگرن ئه‌ی به‌نی ته‌میم . وتیان : مژده‌ت پێداین ؛ پێمان ببه‌خشه ؛ دووجار ؛
پاشان هه‌ندێك خه‌ڵكی ئه‌هی یه‌مه‌ن هاتنه ژووره‌وه ؛ پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) پێیانی فه‌رموو : مژده‌م لێ وه‌ربگرن ئه‌ی ئه‌هلی یه‌مه‌ن ؛ ئه‌و مژده‌یه‌ی كه هۆزی به‌نی ته‌میم وه‌ریان نه‌گرت – ئه‌وان داوای دونیایان كرد - ؛ وتیان : قه‌بولمان كرد ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) ؛ وه وتیان : ئێمه هاتووین پرسیارت لێ بكه‌ین ده‌رباره‌ی په‌روه‌ردگار و سه‌ره‌تای دروست بوونی گه‌ردوون ؟ پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) فه‌رمووی :
خوای په‌روه‌ردگار هه‌بوو ؛ هیچ شتێك جگه له‌ونه‌بوو ؛ وه عه‌رشه‌كه‌ی له‌سه‌ر ئاوبوو ؛ وه له په‌رتووكی پارێزراو هه‌مووشتێكی نووسی ؛ وه ئاسمانه‌كان و زه‌وی دروست كرد .
عیمران ده‌ڵێت له‌ناكاو كه‌سێك له‌ده‌ره‌وی مزگه‌وت بانگی كرد و وتی : ئه‌ی كوڕی حوصه‌ین وشتره‌كه‌ت رۆییشت ؛ منیش له‌مزگه‌وت ده‌رچووم و به‌دوای وشتره‌كه‌م كه‌وتم ؛ بینیم له‌دووره‌وه وه‌ك سه‌رابێك دیاربوو ؛ والله خۆزگم ده‌خواست كه وشتره‌كه‌م له‌ده‌ست چووبایه ته‌نها ئه‌م مه‌جلیسه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوام (ﷺ) له‌ده‌ست نه‌چووبایه .
عن عِمرانَ بنَ حُصَين – رضي الله عنه – قال : ( دَخَلْتُ علَى النَّبيِّ صَلَّى اللهُ عليه وسلَّمَ، وعَقَلْتُ نَاقَتي بالبَابِ، فأتَاهُ نَاسٌ مِن بَنِي تَمِيمٍ، فَقالَ: اقْبَلُوا البُشْرَى يا بَنِي تَمِيمٍ. قالوا: قدْ بَشَّرْتَنَا فأعْطِنَا، مَرَّتَيْنِ. ثُمَّ دَخَلَ عليه نَاسٌ مِن أَهْلِ اليَمَنِ، فَقالَ: اقْبَلُوا البُشْرَى يا أَهْلَ اليَمَنِ، إذْ لَمْ يَقْبَلْهَا بَنُو تَمِيمٍ. قالوا: قدْ قَبِلْنَا يا رَسولَ اللَّهِ. قالوا: جِئْنَاكَ نَسْأَلُكَ عن هذا الأمْرِ؟ قالَ: كانَ اللَّهُ ولَمْ يَكُنْ شَيءٌ غَيْرُهُ، وكانَ عَرْشُهُ علَى المَاءِ، وكَتَبَ في الذِّكْرِ كُلَّ شيءٍ، وخَلَقَ السَّمَوَاتِ والأرْضَ. فَنَادَى مُنَادٍ: ذَهَبَتْ نَاقَتُكَ يا ابْنَ الحُصَيْنِ، فَانْطَلَقْتُ، فَإِذَا هي يَقْطَعُ دُونَهَا السَّرَابُ، فَوَاللَّهِ لَوَدِدْتُ أَنِّي كُنْتُ تَرَكْتُهَا ) . صحيح البخاري .
12/04/2026
ئەو شتانەی پێغەمبەری خوا ﷺ پەنای پێگرتوون لینکی داگرتنی ئەپڵیکەیشن: https://firdawspath.com
07/04/2026
نوێژ
لینکی داگرتنی ئەپڵیکەیشن: https://firdawspath.com
03/04/2026
ڕونکردنەوەی بابەتێکی گرنگ و پێویست دەربارەی نوێژ
پایەکانی نوێژ و واجباتەکانی نوێژ و سوننەکانی نوێژ
https://firdawspath.com/
Category
Website
Address
44001