Komall Net
Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from Komall Net, News & Media Website, ERBIL .
هەولێر | ٣ـی ئابی ٢٠٢٦
مامۆستا عەلی باپیر، سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان، بە یاوەریی شاندێکی مەکتەبی سیاسی، سەردانی بەڕێز کاک مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانیان کرد.
03/08/2026
مامۆستا عەلی باپیر سەردانی بەڕێز کاک مەسعود بارزانی دەکات
هەولێر | ٣ـی ئابی ٢٠٢٦
مامۆستا عەلی باپیر، سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان، بە یاوەریی شاندێکی مەکتەبی سیاسی، سەردانی بەڕێز کاک مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانیان کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا گفتووگۆ لەبارەی بەردەوامیی قەیرانەکانی: مووچە، نرخی سووتەمەنی و بارودۆخی ژیانی هاوڵاتیان کرا و جەخت لە دۆزینەوەی ڕێگای چارەسەری گونجاو کرایەوە.
پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان و دوورخستنەوەی لە ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوون، ئەم ئەرکە وەک بەرپرسیارییەتیەکی گشتی و کارێکی لەپێشینە باسی لێوەکراو، و بۆ ئەمەش جەخت لەسەر گرنگی تەبایی و سازانی نێوان لایەنە سیاسییەکانی هەرێم و پێویستی ئەنجامدانی کۆبوونەوەی لوتکە تاووتوێ کران.
لە کۆتاییدا باس لە گەشەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی نێوان کۆمەڵی دادگەری و پارتی دیموکراتی کوردستان کرا.
ڤیدیۆ:
https://youtu.be/RJF_wIwdUvk
03/08/2026
"قەیرانە کەڵەکەبووەکان و دواکەوتنى مووچە تەوەرى سەرەکى کۆبوونەوەکەبوو"
🔴مامۆستا عەلی باپیر سەرۆكی كۆمەڵی دادگەری، هاوڕێ لەگەڵ شاندێكی مەكتەبی سیاسی سەردانی پیرمام-یان كرد و ئێستا لەگەڵ کاک مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان لە كۆبوونەودان.
🔴ئامانج لە كۆبوونەوەكە تاووتوێكردنی چەند پرسێكە، لەوانە بەردەوامیی ئەو قەیرانە كەڵەكەبووانەی بەرۆكی هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستانیان گرتووە، لە دواكەوتنی مووچە و گرانبوونی نرخی سووتەمەنی و قورسبوونی باروگوزەرانی خەڵك، كە كاریگەریی نەرێنی لەسەر دۆخی هەرێم بەگشتی داناوە.
🔴هەوڵدان بۆ پاراستن و دوورخستنەوەی هەرێمی كوردستان لە جەنگی نێوان ئەمریكا و ئێران و لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندیی نەتەوەیی و نیشتمانی بە میكانیزمی حەكیمانە و بە هەستی بەرپرسیارێتییەوە، تەوەرێكی دیكەی گفتوگۆكانە.
🔴هەروەك باس لە هەوڵەكانی دۆزینەوەی ڕێگەچارەی گونجاو بۆ دۆسیە و گرفتە كەڵەكەبووەكانی نێوان هەرێم و بەغداد دەكرێت، بەجۆرێك ماف و بەرژەوەندییەكانی خەڵكی هەرێمی كوردستان دابین بكات.
🔴تەبایی لایەنە سیاسییەكانی هەرێم و سازانی نێوخۆیی، هەروەها كۆبوونەوەی لوتكەی لایەنە سیاسییەكان باسوخواسی لێ دەكرێت، بەتایبەت كە ناتەبایی و لێكترازانی سیاسیی نێوخۆیی هەرێمی كوردستان، بە فاكتەری بنەرەتیی چارەسەرنەبوونی قەیرانەكان دادەنرێت.
🔴هەروەها پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا و هەنگاونان بە ئاڕاستەی پەرەپێدانیان، بابەتێكی دیكەی نێو كۆبوونەوەی هەردوو سەرۆكی كۆمەڵی دادگەری و پارتی دیموكرات دەبێت.
02/08/2026
مامۆستا عەلی باپیر پێشوازی لە کوڕانی میرانی ئەنوەر بەگی بێتواتە دەکات.
هەینی ٣١ـی تەمموزی ٢٠٢٦ هەولێر
مامۆستا عەلی باپیر سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی پێشوازی لە کوڕانی میرانی ئەنوەر بەگی بێتواتە کرد.
29/07/2026
پانێڵی زانستی دەربارەی مەوسوعەی ئاگایی لە بینایەی نوسینگەی دەزگا/ لە هەولێر ئەنجامدرا.
لە مەڕاسیمێکی زانستی و ڕۆشنبیریدا کە لە هۆڵی بینای نوسینگەی دەزگای نوری حیکمە بۆ پەروەردە و ڕۆشنبیری لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو، مەکتەبی زانایان و نوسینگەی هەولێری زانایان، بە هاوبەشی لەگەڵ دەزگای نوری حیکمە، خوێندنەوە و ناساندنی کتێبەکانی «مەوسوعەی ئاگایی»، لە نوسینی مامۆستا سامان ڕەباتی، ئەنجامدا.
مەڕاسیمەکە بە تلاوەتێک لە ئایەتە پیرۆزەکانی قورئانی پیرۆز دەستی پێکرد، پاشان وتەی بەخێرهاتن لەلایەن بەڕێز د. عبدالله حداد پێشکەش کرا پاشان نوسەر بەڕێز مامۆستا سامان ڕەباتی لە بەشێکی دیدارەکەدا تیشکی خستە سەر مەوسوعەکە و چۆنیەتی ئامادەکردنی و ئامانج تیایدا.
لە بەشی سەرەکی بەرنامەکەدا، پانێڵێکی زانستی بۆ خوێندنەوە و هەڵسەنگاندنی کتێبەکان پێکهات، کە تێیدا بەڕێزان: د. ئەحمەد سۆفی، مامۆستا کەمال حەمزە و د. ساڵح، دید و بۆچوونی زانستیی خۆیان لەسەر ناوەڕۆک و گرنگی کتێبەکان خستنەڕوو. بەڕێوەبردنی پانێڵەکەش لەلایەن د. ئەحمەد جەمال ئەنجامدرا.
لە کۆتایی مەڕاسیمەکەدا، خەڵاتی ڕێزلێنان پێشکەش بە پانێڵستەکان کرا و وەشانێک لە کتێبی «مەوسوعەی ئاگایی» وەک دیاری بە ئامادەبووان بەخشرا.
26/07/2026
مامۆستا عەلی باپیر سەردانی بەڕێز مامۆستا مومتاز حەیدەری دەکات
شەممە ٢٥ـی تەمموزی ٢٠٢٦ هەولێر
مامۆستا عەلی باپیر سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری سەردانی نووسەر و ڕۆژنامەنووس مامۆستا مومتاز حەیدەریی کرد، لە سەردانەکەدا وێڕای هەواڵپرسین لە تەندروستیی بەڕێزیان، دەستخۆشی دامەزراندنی کتێبخانەی حەیدەری و خزمەتکردنیان بە خوێنەرانی لێ کردن.
22/07/2026
مامۆستا عەلی باپیر پێشوازی کرد لە دامەزراوەی ئەمیندارانی ئەقسا
شەممە ١٨ـی تەممووزی ٢٠٢٦ - هەولێر
مامۆستا عەلی باپیر سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان لە نووسینگەی تایبەتی خۆی، پێشوازی کرد لە وەفدێکی نوێنەرانی دامەزراوەی ئەمیندارانی ئەقسا.
وەفدەکە پێکهاتبوو لە هەریەک لە بەڕێزان:
د. فایز عەزیز عەلی (نوێنەری دامەزراوەکە لە هەرێمی کوردستان)
شێخ د. موحەممەد ئەلحاج - بەڕێوەبەری پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و بەڕێز ئەیمەن یەڵدرم.
د. زەید یاسین - نوێنەری یەکێتی جیهانی زانایانی ئیسلامی لە هەرێمی کوردستان.
وتاری هەینی: پاداشتی پارێزکاران
تەواوی وتار لەم لینکەیە:
https://youtu.be/Fbm7qUkcNLk?si=3HZAyrwkGMH3SLQG
#ڕەنێو
:
نابێت بە هیچ شێوەیەك پاساو بهێنینەوە بۆ دوورکەوتنەوە لەم کاروانی ئیسلامییە و بڵێین کاتی خۆی ئێمە کردوومانە با خەڵکی دیکە بێت، ئەم کاروانی ئیسلامییە پێویستی بە ئەزموونی بەساڵاچووان و بە حەماسەتی گەنجان و بە عەتف و سۆزی ئافرەتان هەیە.
:
پێویستە قەدری ئەم کاروانی ئیسلامییە بزانین و پێزانینمان بۆی هەبیت.
Click here to claim your Sponsored Listing.
Category
Contact the business
Website
Address
Erbil