Kanyaw Engineering
Design, Construction, Bookstore, Training, Jobs Oppotunity
كانياوى ئەندازیاران هەڵدەستێ بە کردنەوەی خولی پڕاکتیک و ئۆنڵاین و وێبنار لە بوارەکانی (( ئەندازیاری شارستانی - ئەندازیاری تەلارسازی - ئەندازیاری ڕووپێوی - ئەندازیاری ڕێگاوبان ))
هەموو خولەکانمان لەسەر درووشمی
((ئەندازیاری شارەزا ، زۆرترین فێربوون ، باشترین کوالیتی ، گونجاوترین نرخ ))
کەوا هەموو کەسێک دەتوانێ بەشداری بکات لە خولەکانماندا
((ههر مامۆستایهك بیهوێت خول بڵێتهوه نامه بۆ پهیج بنێرێت))
21/09/2026
بە ئەرکی خۆمی دەزانم وەک ئەندازیارێی نەوت و شارەزایەک لەبازاری سوتەمەنی ناوخۆی سەرپەرشتیارێکی سەلامەتی و کوالێتی چەند رێنمایەک بدەم بە هاوڵاتیان لەسەر بەنزین بۆ ئەو وەرزی گەرمایەی ئێستا و ئەو کەمی بنزینەی ئێستا لە بازار دا هەیە بۆتە هۆکار بۆ خراپی کوالێتی بەگشتی نەبوونی لانیەنی چاودێر بە سەر بازاری سوتەمەنی بەگشتی و بەنزین بەتایبەتی.
1- تێکردنی بەنزین لەکاتی شەوان یان بەیانیان زوو واتا لەو کاتانەی کەش وهەوا فێنکە.
2- بەر لە تێکردنی بەنزین سەیارەکەت بکوژێنەوە .
3-لە کاتی تێکردنی بەنزین با کەس لە ناو توروبێلە کە نەبێ چونکە چەندین جار ئاگریگرتوە بە هۆی ئەوەی کێشەیەکی کارەبای لە فیولپەمپ هەبوە یان فول پەمپ گەرمبوە وایەرەکانی تاوەندۆتەوە.
4-هیچ کات تەنکی ئۆتۆمبێلەکەت تەواو پرمەکە یان هیچ کات مەهێلە کەمی بەنزین تێدابێ گلۆپی نیشانەی کەم بەنزینی هەلبێت.
5- لەکاتێک ئۆتۆبیلت لەبەر خۆر راگرتوە قەپاغی بەزینەکەی لەکاتی گەرمە بپشکنە بیکەوە و دایخەوە بۆ ئەوەی ئەوغازەی دروست بوە بێتەدەرەوە.
6- لەکاتی سوتانی فیول پەپ تکایە شتی تایبەتی خۆی بۆ ببەستە لەبەر چەند دۆلارێک خۆ توشی مەترسی مەکە، شتی عادی و خراپ مەبەستەوە.
7- دەست کاری گۆرینی فیوزی فیول پەپ مەکە بۆ زیاتر .
8- لەبەر خاتری 25 دینار کەمتر بەنزینی خراپ مەکە تورمبێلەکەت .چونکە لە 10 لتر دەکاتە 250 دینار .
9- لەهەر شوێنێک بەنزینت تێکرد بۆنی بۆگەنی لێهات هەست بەسەر ئێشەکرد لەبەر بۆنەکی لەو شوێنە جارێکی تر تێمەکەوە چونکە بەزینی باش بۆنی توشی سەر ئێشەت ناکات.
بە هیوای سەلامەتی بۆ هاولاتیان
ئەندازیار سەنگەر ناسح
19/09/2026
----وەرگرتنی كەرەسته له تاقيگەى بيناسازى ----
بلۆك له 10،000 دانه تەنها 6 دانه شێوەى بلۆكەكان وەك يەك بێت.
خشت له 5،000 دانه تەنها 30 دانه.
بيهارتۆن له 10،000 دانه تەنها 20 دانه.
كاشى سيراميك له 100 م2 تەنها 10 دانه.
كاشى گرانيت له 100م2 تەنها 10 دانه.
كاشى مۆزايك له 5،000 دانه تەنها 18 دانه.
كربستۆن له 3،000 دانه تەنها 3 دانه.
شتايگەر له 2،000 دانه تەنها 3 دانه.
ساقيه له 3،000 دانه تەنها 3 دانه.
ثرمستۆن له 2،000 دانه تەنها 15 دانه.
ماستيك له مستوى 100م2 تەنها بڕى 100غم.
-شيش:
يەك نموونه = 5 تاڵ به درێژی 60سم ↓↓
كەمتر له 10 مم له 25 طن يەك نموونه
(10-16مم) له 35 طن يەك نمموونه
(22-32)مم له 45 طن يەك نموونه
سەروو 32 مم له 45-55 طن يەك نموونه
بەردى ديوارى ڕاگر 6 دانه به پێوانەى (6*6*6) سم.
مەڕمەڕ 3 دانه به پێوانەى (30*30) سم و هەروەها 3 دانه بە پيوانەى (10*10) سم.
بەردى حلان 3 دانه به پيوانەى (30*30) سم و هەروەها 3 دانە به پيوانەى (10*10) سم.
تێکەڵەى خاك T.A بڕى 200 كغم و بۆ تيستى CBR نابێت له 200 كغم كەمتر بێت و هەروەها بۆ T.B & T.C له 200 كغم كەمتر نەبيت.
ئەندازيار :هەرێم فاروق
18/09/2026
💙💙بەیانی هەینیە سەلاوات لە بیر نەکەن
💜✿آلَلََّـﮬـُمًَّ صّـَلَِِّ وٌَسَِلَِّـمًْ وٌَبًَآرِکْْ ؏َـلََے سَِيَِّدٍِنَِـآ مًُحًَمًـَّدٍ وٌَعٌَلََﮯ آلَِهِّ وٌَصَّحًْبًِهِّ وٌَسَِلَِّمًْ✿💜
17/09/2026
دەرچووانی زانكۆكانی ( كوردستان و ئەمەریكی دھۆك و سلێمانی ) زووتر كاریان دەستدەكەوێت !!
ئەویش بەھۆی سیستەمی بەرزی خوێندن و زمانی ئینگلیزی و كەمی ڕێژەی قوتابی وە لەھەمووی گرنگتر دروستكردنی پەیوەندی و بوونی ھەماھەنگی زانكۆكەیە لەگەڵ بازاڕی كار .
ئافەرین بۆ دەرچووێكی زانكۆی حكومی كە بێ بوونی ئەو تایبەتمەندی و ژینگەی لەو سێ زانكۆی سەرەوە بۆ قوتابی ڕەخسێنراوە بتوانێت شوێنی خۆی لە بازاڕی كار بكاتەوە سەرەڕای بوونی چەندین ئاستەنگ و مەینەتی و نەھامەتی لەماوەی خوێندنی زانكۆی پێیدا تێپەڕدەبێت ، ھەمووی بەلایەك ، خەمی نەداری و گیرفان بەتاڵی یش بەلایەك .
بەڕێز سەرۆكی حكومەتی ھەرێم ،!
زانكۆ حكومییەكانیش لەبیرمەكەن تكایە ، ئەوان زۆر زیاتر پێویستیان بە پشتگیری و دەستگرتنی ئێوەیە ...
خۆشبەختانە لە كابینەی نۆیەمی حكومەت كۆمەڵێك ھەنگاوی پێویست و لەجێ نراون بۆ زیاتر ڕەخساندنی ھەڵی كار وەك پەرەپێدانی كەرتی پیشەسازی و وەبەرھێنان . دەستپێكێكی زۆرباشە بەڵام بەردەوامی و گرنگیدانی زیاتری دەوێت .
14/09/2026
سەقفی بازنەیی لە هەموو لایەکەوە توشی بێندینگ دەبێت، بۆیە مۆمێنتی چێوەیی و نیوەتیرەیی پێویستە ڕەچاو بکرێت. بەڵام بۆ دیزاینی شیەر فۆرس وەک دیزانی توو وەی سلاب مامەڵەی لەگەڵ دەکەینبێندینگ (چەمانەوە) لە سەقفی بازنەییدا شێوەی وەک دەوریەک وایە کە لە سەنتەروە ماگزیمەم بێندینگی دەبێت و کەم دەکات تا دەگاتە سەری چێوەکەی.بۆ سیمپڵی سەپۆرت شیشەکان بەشێوەی حەسیری ڕاخراو دادەندرێن لەژێرەوە وە هەروەها ژمارەیەک لە ئەڵقەی بازنەیی لەسەریانەوە.دادەندرێت. دەبێت سپەیسینگی دیاریکراو و دیڤیلۆپمێنت لێنگث بۆحەسیرەکە بدۆزیەوە. دیزاینی سەقفی بازنەیی بەپێی جۆری سەپۆرتەکەی دەگۆڕێت.بۆ وەرگرتنی فۆرمولاکانی دیزاین کردن و زانیاری زیاتر دەربارەی سەقفی بازنەیی سەیری ئەم توێژینەوە زانستیە بکەنhttps://www.researchgate.net/publication/330997715_Design_of_reinforced_concrete_circular_slabs_by_two-way_isotropic_straight_joists
12/09/2026
New model
3d max+ vray😍
New model 3d max+ vray😍 #kanyaw_engineers_organization #ڕێکخراوی_کانیاوی_ئەندازیاران #ئەندازیاران
رۆژانە هەر یەکێک لە ئێمە چەندان کاتژمێرە بەناو سۆشیال میدیا دەگەڕێین و سکڕۆل دەکەین بۆچی نایەیت جۆینی گەورەترین گروپی ئەندازیاری ببن کە هەرگیز پەشیمان نابن لە جۆین بونتان
چونکە تایبەت بە هەلی کار
https://t.me/+SJ1wk1FZLgwxZWEy
10/09/2026
چۆنیەتی ئەژمارکردنی ژمارەی گڵۆپ بۆ ژورەکانی ناو ماڵ یاخود بیناکان .
بۆ ئەوەی بەتەواوی لە بابەتەکە تێ بگەین پێویستە پێناسەی دوو شت بکەین:-
١-lm(lumen)
یەکەی پێوانی ئەو ڕوناکیەیە کە لە ڕوناککەرەوەیەک دەردەچێت .
٢-lux
یەکەی پێوانەی ڕوناکیە لە روبەرێکدا . وە دەکاتە
(lux=lm/area)
بۆ دیاری کردنی ژمارەی گڵۆپی شوێنێک ئەم چەند خاڵە جێبەجێ دەکەین:-
١- پێویستە ئەو ڕوناکیەی کە لە ستانداردەکان دانراوە بۆ ئەو شوێنە دیاری بکەین.
٢- پێویستە ڕوبەری شوێنەکە بدۆزینەوە .
٣- ڕوبەری شوێنەکە لێکدانی ئەو ڕوناکیە دەکەین کە بۆ شوێنەکە دیاری کراوە، بەمەش بڕی ئەو وزە ڕوناکیەمان بۆ دەردەچیت کە پێویستە لە گڵۆپەکان دەستمان بکەوێت بۆ ئەوەی ئەو شوێنە ڕوناک بکاتەوە بەو جۆرەی کە لە ستانداردەکان دیاری کراوە.
٤- ئێستا پێویستە ئەو بڕەی کە دۆزیومانەتەوە بیگۆڕین بۆ ژمارەی گڵۆپەکان ، هەر گڵۆپێک کەهەیە توانای دابینکردنی بڕێک لە ڕوناکی (lm) هەیە ، ئەو ژمارەی کە دۆزیمانەوە دابەشی توانای گڵۆپەکەی دەکەین بەمەش ژمارەی گڵۆپەکانمان بۆ دەردەچێت .
• پیویستە ئاگاداری ئەوە بین کە ئەو توانایەی کە گڵۆپێک هەیەتی بۆ ڕوناک کردنەوە بەپێی دوری لە گڵۆپەکە جیاوازە .
• بەپێی شێوازی بڵاو بونەوەی ڕوناکی لە گڵۆپەکەوە بڕیار لە شوێنی دانانی گڵۆپەکە دەدەین .
بۆ نمونە :
هۆڵێکی دانیشتنمان هەیە کە درێژیەکەی( ٦م) و پانیەکەی( ٧م ) ە دەمانەوێت ژمارەی گڵۆپەکانی بدۆزینەوە .
بەپێی ستانداردی بەریتانی ڕوناکی ژوری دانیشتن پێویستە (٣٠٠تا ٥٠٠) lux بێت .
با وا دابنێین کە ڕوناکی ژورەکەمان 400 lux بێت
کەواتە lm= 400* (6*7)=16800lm
ئێستا بۆ ئەوەی ژمارەی گڵۆپەکان دیاری بکەین پێویستە بزانین کە ئەو گڵۆپەی کە لەبەردەستمانە بڕی ڕوناکیەکەی چەندە (بۆ گڵۆپی لید بەنزیکەیی هەر واتێک ٨٠ lm) ە ، کەوابوو ئەگەر گڵۆپێکی ١٨ واتمان هەبێت ئەوا (١٤٤٠lm) ە بەمەش
16800/1440=11.6
کەوابوو پێویستمان بە ١٢ گڵۆپی لیدی ١٨ وات هەیە بۆ ئەوەی ئەو ژورە ڕوناک بکەینەوە بەو ڕوناکیەی کە دانراوە لە ستانداردەکان.
بەسوپاسەوە وەرگیراوە
Category
Contact the business
Website
Address
Erbil
Erbil
Alerts
Be the first to know and let us send you an email when Kanyaw Engineering posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.