Cihan Institute
Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from Cihan Institute, Education Website, ERBIL .
19/09/2026
کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پەیمانگە
ڕۆژی پێنجشەممە (١٧ی ٩ی ٢٠٢٦)، بە ئامادەبوونی سەرۆکی ئەنجومەنی پەیمانگە، بەڕێز دکتۆر نەوزاد یەحیا باجگر، مامۆستا هیوا محەمەد، بەڕێوەبەری پەیمانگە، دەستەی کارگێڕی، سەرۆک بەشەکان و تەواوی مامۆستایان، یەکەم کۆبوونەوەی ساڵی نوێی خوێندنی (٢٠٢٦-٢٠٢٧) بەڕێوەچوو.
18/09/2026
بەخۆشحاڵییەوە پێشوازی لە قوتابیانی خۆشەویست دەکەین بۆ دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندنی (2027-2026) و ئاگاداری قوتابیانی قۆناغی دووەم، سێیەم، چوارەم، پێنجەم دەکەینەوە کە ڕۆژی یەکشەممە (20/ 9/ 2026) یەکەم ڕۆژی دەوامی ئەمساڵە.
17/09/2026
لە ١٥–١٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٦، ڕێکخراوی میدیای پزیشکی (MMO) ڕاهێنانێکی تایبەتیی دوو ڕۆژەی بۆ مامۆستایانی پەیمانگەی جیهان بەڕێوەبرد، لەژێر ناونیشانی:
«فشار، سەرچاوە پۆزەتیڤەکان و خۆکۆنترۆڵکردن»
لە کۆتایی ڕاهێنانەکەدا، بڕوانامە بە مامۆستایانی بەشداربوو پێشکەش کرا، بۆ بەشدارییان لەم ڕاهێنانە دوو ڕۆژەیە.
لە ١٥–١٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٦، ڕێکخراوی میدیای پزیشکی (MMO) ڕاهێنانێکی دوو ڕۆژەی تایبەتی بۆ مامۆستایانی پەیمانگەی جیهان بەڕێوەبرد لەژێر ناونیشانی: «فشار، سەرچاوە پۆزەتیڤەکان و خۆکۆنترۆڵکردن».
لە ماوەی ڕاهێنانەکەدا تیشک خرایە سەر ناسینەوەی فشار و کاریگەرییەکانی لەسەر ژیان و ژینگەی کار، هەروەها ناسین و بەکارهێنانی سەرچاوە ئەرێنییەکان. ڕاهێنانەکە پڕ بوو لە گفتوگۆ، بەشداریکردن و چالاکیی کرداری بە ئامانجی زیادکردنی هۆشیاری و بەهێزکردنی تواناکانی مامۆستایان.
16/09/2026
بە مەبەستی وەرگرتنی زانیاری بەکارهێنانی سستەمی ئی جیهان، کە سستەمێکی گشتگیرە بۆ ڕاپەڕاندنی سەرجەم کاروبارە کارگێڕییەکان، رۆژی دووشەممە ڕێکەوتی (١٤ / ٩ / ٢٠٢٦) لەلایەن سەرپەرشتیاری سستەم (م هاوژین) ڕاهێنانێکی یەک ڕۆژە پێشکەشکرا.
15/09/2026
دەزگای خێرخوازیی بارزانی، لە چوارچێوەی پڕۆژەی هەڵمەتی نیشتمانیی ڕووبەڕووبوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان، ڕۆژی یەکشەمە ڕێکەوتی ١٣ ئەیلولی ٢٠٢٦، سیمینارێکی بۆ ستافی مامۆستایانی پەیمانگەی جیهان پێشکەشکرد.
سیمینارەكە چەندین زانیاریی ورد و زانستی لە بارەی ماددە هۆشبەرەکان، جۆرەکانی و کاریگەرییە مەترسیدار و کوشندەکانی خستەڕوو.
چالاکییە بەردەوامەکانی خولی زمانی ئینگلیزی.
شێوازە کاریگەرەکانی وانەوتنەوە، تەکنیکەکانی فێربوون و بەڕێوەبردنی پۆل.
پێشکەشکردنی سیمینار لە لايەن مامۆستا (ڤيان مهدي بنيامين) لەژێر ناونیشانی (Effective Teaching Methodologies, Learning Techniques, and Classroom Management)،
لە سمينارەكە دا چەندین تەوەر و بابەتی گرنگ لەبارەی شێوازە نوێ و کاریگەرەکانی وانەوتنەوە (Effective Teaching Methodologies)، تەکنیکە سەردەمییەکانی فێربوون (Learning Techniques)، و بەڕێوەبردنی سەرکەوتووانەی پۆل (Classroom Management) خرانەڕوو و گفتوگۆیان لەبارەوە کرا.
ئەمە دەرفەتێکی باش بوو بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی ئەکادیمی و بەهێزکردنی تواناکانی مامۆستایان لە پەرەپێدانی پرۆسەی فێرکردن و دروستکردنی ژینگەیەکی پەروەردەیی لەبار و چالاک بۆ فێرخوازان.
13/09/2026
دەرفەتی ناونووسین لە هەردوو دەوامی بەیانیان و ئێواران لە کۆتایی نزیک دەبێتەوە، بۆیە ئەگەر دەرچووی پۆلی نۆی بنەڕەتیت، پەلە بکە و ناوت لە یەکێک لە بەشەکانی پەیمانگە تۆمار بکە
بەشەکان:
١-کارگێڕی
٢-ژمێریاری
٣-کۆمپیوتەر
کاتی ناوتۆمارکردن:٨:٣٠ تا ٢:٠٠
بۆ نانووسین پەیوەندی بەم ژمارانەی خوارەوە بکە، یان ڕاستەوخۆ سەردانی پەیمانگە بکە.
07502117227 بەیانیان
07503697209 ئێواران
ناونیشان/هەولێر ـ گەڕەکی نەورۆز ـ ناو زانکۆی جیهان
لە درێژەی چالاکیەکانی پەیمانگەکەمان
پێشکەشکردنی سیمینار لەلایەن مامۆستا ( ڤان عبدالعزیز) لەژێر ناونیشانی (Healthy Relationships in the Institute Environment)،
كە ئەم خاڵانەی لەخۆ دەگرت:
پەیوەندییەکانی ناو پەیمانگە: بەهێزکردنی پەیوەندی نێوان مامۆستا لەگەڵ هەر تاکێکی دەزگاکە
ژینگەی فێربوون: ڕوونکردنەوەی سنوور و چەمکی پەیوەندی تەندروست لە ناوەوە و دەرەوەی پۆل
هەماهەنگی کارگێڕی: بەهێزکردنی پەیوەندی و کارلێکی نێوان مامۆستا وە کارگێڕی پەیمانگە
کۆڵەکەی پەروەردەیی: ڕوونکردنەوەی کاریگەری ئەرێنی پەیوەندی دروست لە نێوان مامۆستا و قوتابیدا
Category
Contact the school
Telephone
Website
Address
Erbil