NGOs In Halabja

NGOs In Halabja

Share

Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from NGOs In Halabja, Non-Governmental Organization (NGO), Sharawani 201, Halabja.

27/07/2026

دەرفەتی هاوکاری دارایی بۆ ڕێکخراوە خۆجێییەکان لە سەرانسەری جیهاندا | تاوەکو ٥٠,٠٠٠ دۆلار

تیمی (Oneness Revival Team - ORT) بە فەرمی دەرگای پێشکەشکردنی بۆ خولی بەخشینی ساڵی ٢٠٢٦ بۆ ڕێکخراوە ناحکومییە خۆجێییەکان (NGOs)، ڕێکخراوە بنکەییەکان (CBOs) و ڕێکخراوە بێ‌لایەنەکان کردەوە، کە پشتگیری دارایی لە نێوان ٢٥,٠٠٠ بۆ ٥٠,٠٠٠ دۆلاری ئەمەریکی پێشکەش بەو ڕێکخراوانە دەکات کە کاریگەری ماناپڕ لە کۆمەڵگەکان دروستدەکەن.

ئەم هاوکارییە دارییە پشتگیری ئەم بوارانە دەکات:
🌱 گەشەپێدانی کۆمەڵگە
🏥 تەندروستی
📚 پەروەردە و فێرکردن
🌍 بەردەوامی ژینگە
💼 بەهێزکردنی ئابووری
🤝 کاریگەری کۆمەڵایەتی
🗓 کۆتا مۆڵەت بۆ پێشکەشکردن: ٢٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٦ (کاتژمێر ٥:٠٠ی ئێوارە بە کاتی خۆجێیی)

پێش پێشکەشکردن، دڵنیابە لەوەی ڕێکخراوەکەت ئەم بەڵگەنامە پێویستانەی هەیە:
✅ بڕوانامەی تۆمارکردن
✅ پێناسەی ڕێکخراو (Organization Profile)
✅ پەیڕەوی ناوخۆ (Constitution)
✅ پێشنیازی پڕۆژە / کورتەی بیرۆکە (Project Proposal/Concept Note)
✅ بودجەیەکی واقیعی
✅ بەڵگەنامە داراییەکان
✅ بەڵگەی کاریگەری لەسەر کۆمەڵگە

🔗 بەستەری پێشکەشکردن: https://www.africaeuropeinnovation.net/.../oneness.../ See less

Photos from NGOs In Halabja's post 21/07/2026

کوردی |English| عربي

هەردی ئەحمد “لە ئایەندەیەکی نزیکدا کاردەکەین بۆ دەرکردنی بڕیاری لێخۆشبون بۆ ئەو ڕێکخراوانەی کە سزای دواکەوتنیان بەسەردا سەپێنراوە لە فەرمانگەی باج”.

رۆژی ٢١/٧/٢٠٢٦ سەکۆی هاودەنگی ڕێکخراوەکانی هەڵەبجە، سەردانی فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومییەکانی کرد، و لەگەڵ (هەردی ئەحمد) جێگری سەرۆکی فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومییەکان کۆبویەوە و گفتوگۆکرا سەبارەت بە ڕەوشی کارکردنی ڕێکخراوەکان بەگشتی و ڕێکخراوەکانی پارێزگای هەڵەبجە، کە نزیکەی (١٠٠) ڕێکخراو لە پارێزگای هەڵەبجە لە فەرمانگە تۆمارکراون.

هەر لە سەردانەکەدا سەکۆی هاودەنگی ڕێکخراوەکانی هەڵەبجە بڕیاری کارگێڕی دەرهێنا.

Hardi Ahmad “We will work in the near future to issue an amnesty decision for those organizations that have been punished for lateness in the tax department”.

On 21/7/2026, Halabja Organizations Solidarity Platform visited the Department of Non-Governmental Organizations of the Kurdistan Regional Government, and met with (Hardy Ahmad) Deputy Head of the DNGOs and discussed the working situation of organizations in general and organizations in Halabja province. which about (100) organizations in Halabja province are registered in the office.

During the visit, the Halabja Organizations Solidarity Platform issued an administrative decision.

هردي أحمد: "سنعمل في القريب العاجل على إصدار قرار عفو عن المنظمات التي عوقبت لتأخرها في سداد الضرائب".

في٢٠٢٦/٧/٢١، زارت منصة تضامن منظمات حلبجة دائرة المنظمات غير الحكومية في حكومة إقليم كردستان، والتقت بنائب رئيس الإدارة، هردي أحمد. في الاجتماع ناقشوا الوضع الحالي للمنظمات بشكل عام والمنظمات في محافظة حلبجة، حيث تم تسجيل حوالي (١٠٠) منظمة من محافظة حلبجة في الدائرە.

خلال الزيارة، أصدرت منصة تضامن منظمات حلبجة قرارًا إداريًا.

Halabja Organizations Solidarity Platform
فەرمانگەى رێکخراوە ناحکومییەکان - دائرة المنظمات غير الحكومية

Photos from NGOs In Halabja's post 16/07/2026

کوردی |English| عربي

گفتوگۆیەکی پڕ زانیاریو ئیلهام بەخش لە نێوان ڕێکخراوی نوێ و ڕێکخراوی ئارامی هەڵەبجە سەبارەت بە ئەنجامدانی چالاکی بە سەرچاوەی ناوخۆیی و بەردەوام لەلایەن خودی ڕێکخراوەکانەوە، هەروەها گفتوگۆ لە بارەی گرنگیدان بە کاری هاوبەش لە نێوان ڕێکخراوەکانی ناو سەکۆی هاودەنگی ڕێکخراوەکانی هەڵەبجە .

لەکۆتاییدا ڕێکخراوی ئارامی هەڵەبجە چەپکە گوڵی پیرۆزبایی پێشکەش بە (قەیسەر ڕەحمان) کرد لە ڕێکخراوی نوێ.

An informative and inspiring discussion was held between the Nwe Organization and the Arami Halabja Organization regarding the implementation of activities using local and sustainable resources generated by the organizations themselves. The dialogue also focused on the importance of collaborative efforts among the organizations within the Halabja Organizations Solidarity Platform.

To conclude the meeting, the Arami Halabja Organization presented a congratulatory bouquet of flowers to Qaisar Rahman of the Nwe Organization.

أُجريت حلقة نقاشية مثمرة وملهِمة بين منظمة (نوي) ومنظمة (أرامي حلبجة) حول تنفيذ الأنشطة بالاعتماد على الموارد المحلية والمستدامة من قبل المنظمات نفسها. كما ركز الحوار على أهمية العمل المشترك والتعاون بين المنظمات ضمن 'منصة تضامن منظمات حلبجة'.

وفي ختام اللقاء، قدمت منظمة أرامي حلبجة باقة زهور تهنئة للسيد (قيصر رحمان) من منظمة نوي.

NWE ORG halabja
Halabja Organizations Solidarity Platform

12/07/2026

دووەمین گەشتی سەکۆ بۆ (ناوەندی ڕۆشنبیری هەردی) لە سلێمانی.

Second platform trip to (Hardy Cultural Center) in Sulaymaniyah.

الرحلة الثانية إلى المنصة في (مركز هاردي الثقافي) في السليمانية.

Hardi Cultural Center
Halabja Organizations Solidarity Platform

Photos from Halabja Organizations Solidarity Platform's post 10/07/2026

کوردی | English | عربي

ڕۆژی ٢٠٢٦/٧/٩ دووەمین گەشتی سکۆمان ئەنجامدا، بۆ (ناوەندی ڕۆشنبیری هەردی) لەلایەن بەڕێزان د. چۆمان هەردی و د. ئاراس فتاح کورتەیەکیان سەبارەت بە مەبەستی دامەزراندنی ناوەندەکە و چالاکییەکانیان باس کرد، پاش پیشاندانی بەشەکانی ناوەندەکە، لەلایەن گروپی موزیکی (گوڵشەن) چەند پارچە مۆزیکێکی ناوازە پێشکەش کرا، لەگەڵ پێشکەش کردنی گۆرانیەکی هونەرمەند ( ئەرسەلان بەهرامی)، لە کۆتایدا لەلایەن د. عیرفان مستەفاوە وتەیەکی کورت پێشکەشکرا.

ئێوارەیەکی زۆر ناوازە و تایبەت بوو، زۆر سوپاس بۆ بەڕێزان د. چۆمان هەردی و د. ئاراس فتاح ، زۆر سوپاس بۆ هونەرمەند ئەرسەلان بەهرامی و دڵئاوازخان و گروپی موزیکی (گوڵشەن)، و سوپاس بۆ کاک پێشڕەوی فۆتۆگرافەری بۆ گرتنی وێنە و ڤیدیۆکان.

گەشتی سەکۆ ، گەشتێکی وەرزییە و لەلایەن سەکۆی هاودەنگی ڕێکخراوەکانی هەڵەبجەوە ڕێکدەخرێت.

In July 9, 2026, the second trip of Halabja Organizations Solidarity Platform was organized to the Hardi Cultural Center.

During the visit, Dr. Choman Hardi and Dr. Aras Fattah gave a brief presentation on the objectives behind establishing the center and its various activities. Following a tour of the center’s different sections, the Gulshan Music Group performed a selection of beautiful musical pieces, while the artist Arsalan Bahrami delighted the audience with a special song. The event concluded with a short closing speech delivered by Dr. Irfan Mustafa.

The evening was truly special and memorable. We extend our sincere appreciation to Dr. Choman Hardi and Dr. Aras Fattah for their warm hospitality and insightful presentation. We also express our heartfelt thanks to the artist Arsalan Bahrami, Ms. Delawaz, the members of the Gulshan Music Group, and Mr. Peshraw, the photographer, for documenting the event through photographs and videos.

The Halabja Organizations Solidarity Platform Trip is a seasonal initiative which is organizing by the Platform.

في 9 تموز 2026، نُظِّمت الرحلة الثانية لمنصة تضامن منظمات حلبجة إلى مركز هردي الثقافي.

خلال الزيارة، قدّم كلٌّ من الدكتورة جومان هردي والدكتور ئاراس فتاح نبذةً مختصرة عن أهداف تأسيس المركز وأنشطته المختلفة. وبعد جولة في أقسام المركز، قدّمت فرقة كولشەن الموسيقية عدداً من المقطوعات الموسيقية المميزة، كما قدّم الفنان أرسلان بهرامي وصلةً غنائية رائعة. وفي ختام الفعالية، ألقى الدكتور عرفان مصطفى كلمةً قصيرة.

كانت الأمسية مميزةً واستثنائية، ونتقدم بجزيل الشكر والتقدير إلى الدكتورة جومان هردي والدكتور ئاراس فتاح على حسن الاستقبال والعرض القيّم. كما نعرب عن خالص شكرنا للفنان أرسلان بهرامي، و السیدة دلئاواز، وأعضاء فرقة كولشەن الموسيقية، وللسيد بيشڕەو، المصور، على توثيق الفعالية بالصور ومقاطع الفيديو.

وتُعد رحلة منصة تضامن منظمات حلبجة مبادرةً موسميةً تنظمها المنصة، وتهدف إلى تعريف المشاركين بالمؤسسات الثقافية والاجتماعية والمجتمعية المهمة في محافظة حلبجة.

Hardi Cultural Center
Halabja Organizations Solidarity Platform

09/07/2026

کوردی | English | عربي

(ئاگاداری)

بۆ سەرجەم ڕێکخراوەکانی تۆمارکراو لە فەرمانگەکەمان (کوردستانی، عێراقی، بیانی، تۆڕ).

بابەت/ وەرگرتنی ڕاپۆرتی ساڵانەی دارایی ڕێکخراوەکان.
پاڵپشت بە یاسای ژمارە ١ی ساڵی ٢٠١١ «یاسای ڕێکخراوە ناحکومییەکان لە هەرێمی کوردستان-عێراق» ماددەی چواردەم/ سێیەم.
ئاگادارتان دەکەینەوە کە فەرمانگەکەمان لەرۆژی دووشەممە، ڕێکەوتی ١٠ی ٨ی ٢٠٢٦، هەڵدەستێت بە وەرگرتنی ڕاپۆرتی ساڵانەی دارایی سەرجەم ڕێکخراوەکان.

بۆ ئەم مەبەستە لە ڕۆژانی داهاتوودا میکانیزمی تەواوی شوێن و چۆنیەتی وەرگرتنی ڕاپۆرتەکان بڵاودەکەینەوە لەسەرجەم پلاتفۆرمەکانمان.

فەرمانگەی ڕێکخراوەکانی ناحکومی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
٢٠٢٦/٧/٨

Notice
To all registered organizations (Kurdistani, Iraqi, foreign, and networks) with our Department.

Subject: Submission of the Annual Financial Reports of Organizations
Pursuant to Law No. (1) of 2011, the Law on Non-Governmental Organizations in the Kurdistan Region–Iraq, Article (14), Paragraph (3).

We hereby inform you that our Department will begin receiving the annual financial reports of all registered organizations on Monday, 10 August 2026.

For this purpose, in the coming days, we will publish the complete mechanism, including the designated submission locations and procedures for submitting the reports, across all of our platforms.

Department of Non-Governmental Organizations
Kurdistan Regional Government
8 July 2026

(تنويه)
إلى جميع المنظمات المسجّلة لدى دائرتنا (الكوردستانية، العراقية، الأجنبية، الشبكات).

الموضوع: استلام التقرير المالي السنوي للمنظمات.
استناداً إلى قانون رقم (١) لسنة ٢٠١١ "قانون المنظمات غير الحكومية في إقليم كوردستان-العراق"، المادة الرابعة عشرة/ البند الثالث.

نحيطكم علماً بأن دائرتنا ستبدأ اعتباراً من يوم الاثنين الموافق ٢٠٢٦/٨/١٠ باستلام التقارير المالية السنوية لجميع المنظمات.
ولهذا الغرض، سيتم خلال الأيام القادمة الإعلان عن الآلية الكاملة الخاصة بمكان وكيفية استلام التقارير، وذلك عبر جميع منصاتنا.

دائرة المنظمات غير الحكومية
حكومة إقليم كوردستان
٢٠٢٦/٧/٨

فەرمانگەى رێکخراوە ناحکومییەکان - دائرة المنظمات غير الحكومية
Halabja Organizations Solidarity Platform

07/06/2026

پەیامی فەرمانگەی ڕێکخراوەکانی ناحکومی لە ڕۆژی جیهانی ژینگە.

بەناوی خودای گەورە و میهرەبان

بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی ژینگەوە، فەرمانگەی ڕێکخراوەکانی ناحکومی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سوپاس و پێزانینی دڵسۆزانە ئاراستەی سەرجەم ڕێکخراوەکانی ناحکومی و خۆبەخشەکان و هاووڵاتییان دەکات کە کار بۆ پاراستنی ژینگە و سامانە سروشتییەکانی ووڵاتمان دەکەن.

خاک و شاخ و دارستان و ڕووبار و فەزای سەوزاییمان میراتێکی بەنرخە کە دەبێت بۆ نەوەکانی داهاتوو بپارێزرێت، داوا لە هەموو ڕێکخراوەکان و ئەندامانی کۆمەڵگا دەکەین کە پابەندبوونیان بە پاراستنی ژینگە بەهێزتر بکەن لە ڕێگەی چاندنی نەمام و کەمکردنەوەی پیسبوون و پاراستنی ئاو و پێشخستنی پراکتیزە بەردەوامەکان لە ژیانی ڕۆژانەیاندا.

پێکەوە دەتوانین کوردستانێکی پاکتر و سەوزتر و تەندروستتر بنیات بنێین.
با هەموومان بەرپرسیارێتی پاراستنی سروشت و گرنگیدان بەو ژینگەیەی کە بەردەواممان دەکات لە ئەستۆ بگرین، سروشتی ووڵاتەکەمان چاوی لێمانە.

دووبارە ڕۆژی جیهانی ژینگە پیرۆز بێت.

حکومەتی هەرێمی کوردستان
فەرمانگەی ڕێکخراوەکانی ناحکومی.

فەرمانگەى رێکخراوە ناحکومییەکان - دائرة المنظمات غير الحكومية
Halabja Organizations Solidarity Platform

Photos from NGOs In Halabja's post 15/04/2026

کوردی | English | عربي

ڕۆژی ١٥/٤/٢٠٢٦ یەکەمین گەشتی سەکۆی هاودەنگی ڕێکخراوەکانی هەڵەبجە بۆ ناوچەی تاوگۆز، و مەزاری شاعیری ناوداری کورد (مەولەوی) لەسەرشاتە.

پێویستە لەلایەن خەڵکی ناوچەکە و حکومەتەوە خزمەت بکرێت، لەبەر ئەوەی مەزاری بەناوبانگترین شاعیری لێیە و ناوچەیەکی زۆر جوان و سەرنجڕاکێشی گەشتیارییە.

In April 15, 2026 the first trip of Halabja Organizations Solidarity Platform to Tawgoz area, and the grave of the famous Kurdish poet (Maulawi) on the Sarshata.

It should be served by people of the round and the government, since the grave of most famous poet is there, also the area is incredible and attractive tourist place as well.

في ١٥ نيسان ٢٠٢٦، انطلقت أول رحلة لمنصة التضامن لمنظمات حلبجة إلى منطقة تاوگوز، وتحديدًا إلى ضريح الشاعر الكردي الشهير (مولوي) في سرشاتا.

يُوصى بصيانة هذا الموقع من قِبل السكان المحليين والحكومة، فهو يضم ضريح الشاعر الأشهر، ويُعدّ منطقة سياحية جذابة وجميلة للغاية.

Halabja Organizations Solidarity Platform
NWE ORG halabja
ڕێکخراوی ژینگەی تەندرووست
ڕێکخراوی ئارامی هەڵەبجە
Halabja Disabled Organization - ڕێکخراوی کەمئەندامانی هەڵەبجە
Jingedosty :: ژینگەدۆستی
Dare.ngo



#گەشت

13/04/2026

ڕونکردنەوەیەک لە (سەکۆی هاودەنگی ڕێکخراوەکانی هەڵەبجە و تۆڕی ڕێکخراوەکانی هەڵەبجە)وە.

هاوڵاتیانی بەڕێز...

بڕیاربوو لە مانگی چواری ئەمساڵدا هەشتەمین (فستیڤاڵی ساڵانەی خۆراکی گیایی و سروشتی) لە خورماڵ ئەنجام بدەین، بەڵام لەپێناو بەرژەوەندی گشتیی و پاراستنی سەلامەتی گیانی هاوڵتیان، و پابەندبونمان بە ڕێنماییەکانی وەزارەتی ناوخۆ، هەروەها خراپی بارودۆخی ئەمنی ناوچەکە، و ناجێگیری کەش و هەوا، بڕیارماندا بە ئەنجامنەدانی فستیڤاڵەکە لەمساڵدا.

هیوادارین لە ساڵی داهاتوودا بتوانین بە شێوەیەکی زۆر باشتر و لە دۆخێکی ئەمنی و ئاشتیدا هەشتەمین فستیڤاڵی ساڵانەی خۆراکی گیایی و سروشتی ئەنجامبدەین.

دەستەی بەڕێوەبردنی هەشتەمین فستیڤاڵی ساڵانەی خۆراکی گیایی و سروشتی

هەڵەبجە ٢٠٢٦/٤/١٣

Halabja Organizations Solidarity Platform

Photos from NGOs In Halabja's post 04/04/2026

کوردی | English | عربي

ڕۆژی ٢٠٢٦/٤/٣ بەشداری سەکۆی هاودەنگی رێکخراوەکانی هەڵەبجە، لە دیدارێکی تایبەت سەبارەت بە ڕونکردنەوە و باسکردنی (پرۆژەی تەندروستی ١٩)، ئەم پرۆژەیە بە سەرپەرشتی پارێزگاری ھەڵەبجە جێبەجێ دەکرێت، و لەلایەن لوتکەی تەندروستی کوردستانەوە بە ھاوکاری بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ھەڵەبجە.

دیدارەکە لە ھۆڵی کۆبوونەوەی نەخۆشخانەی چارەسەری بەرکەوتوانی چەکی کیمیایی بەڕێوەچوو بە ئامادەبوونی بەشێک لە نوێنەرانی ئەندامانی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی هەڵەبجە.

On April 3, 2026, Participation of the Halabja Organizations Solidarity Platform, in a special meeting to explain and discuss on (Health Project 19), this project is implementing under the supervision of the Governor of Halabja, and by Kurdistan Health Summit with the assistance of Halabja General Directorate of Health.

The meeting was held in the meeting hall of Hospital for Survivors of Chemical Weapons in the presence of some representatives of members of civil society organizations in Halabja.

في ٢٠٢٦/٤/٣، مشاركة منصة التضامن لمنظمات حلبجة، في اجتماع خاص لشرح ومناقشة مشروع الصحة ١٩، الذي يُنفذ تحت إشراف محافظ حلبجة، وبمبادرة من قمة الصحة في كردستان، وبمساعدة المديرية العامة للصحة في حلبجة.

عُقد الاجتماع في قاعة اجتماعات مستشفى معالجة الناجين من الأسلحة الكيميائية، بحضور عدد من ممثلي منظمات المجتمع المدني في حلبجة.

Halabja Organizations Solidarity Platform
NWE ORG halabja
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندرووستی هەڵەبجە

Want your organization to be the top-listed Non Profit Organization in Halabja?
Click here to claim your Sponsored Listing.

Website

Address


Sharawani 201
Halabja
00964