Halabja Views

Halabja Views

Share

پێکەوە گەشت دەکەین بە هەڵەبجەدا
We will travel to Halabja together

22/07/2026

سروشتی ڕوباری سیروان، سنوری پارێزگای هەڵەبجە

🎥 Bryar O Fatah

#هەڵەبجە #کوردستان

19/07/2026

سروشتی کوڵکنی، سەربەقەزای خوڕماڵ لە سنوری پارێزگای هەڵەبجە

🎥 Rawa Mhamad

#هەڵەبجە ❤️ #کوردستان

16/07/2026

سروشتی پارێزگای هەڵەبجە

🎥 🅢🅦🅡🅐_➍🅚

#هەڵەبجە ❤️ #کوردستان

03/07/2026

یەك بانگی بکەم دێتەوە!

ئەوە قسەی ئەو چەند ڕۆژەی دایکی کاکە باوان بوو
چەند ڕۆژێکە هوداخانی جەرگ سوتاو، داوا لە خزمان دەکات و دەڵێت: تو خوا با لەگەڵتان بێم بۆسەر ئاوی سیروان، من کوڕی خۆم دەناسم یەك بانگی بکەم دێتەوە!.
ئەمڕۆ بە قسەیان کرد و بردیان، لەوێ بانگی کاکە باوانی کرد و پێی وت لە کوێی کوڕی خۆم بۆچی وەڵام نادەیتەوە؟ ئەویش وەڵامی دایەوە و وتی دایە گیان دڵنیابە دێمەوە.

✍️سعید عبدالرحیم
سوپاس بۆ خوا دوای هەفتەیەك گەڕانی دڵسۆزان، ئێوارەی ئەمڕۆ تەمی کاکە باوان دۆزرایەوە.

🎥محسین محمد

#هەڵەبجە ❤️ #کوردستان

Photos from Halabja Views's post 28/06/2026

سەردانی بەرپرسانی پاوە بۆ شوێنی خنکانی گەنجێکی هەڵەبجە لە ڕووباری سیروان
دوای خنکانی گەنجێکی تەمەن ١٨ ساڵی خەڵکی هەڵەبجە لە ڕووباری سیروان (سنووری ناحیەی بایەنگان)، سەرھەنگ مرادی (فەرماندەی مەرزی پاوە) و مووسڵم فەخری (بەڕێوەبەری ناحیەی بایەنگان) بە هاوکاریی تیمەکانی فریاگوزاری، هیلالی سوور و دانیشتوانی ناوچەکە، ئامادەیی خۆیان لە شوێنی ڕووداوەکە ڕاگەیاند و دەستیان بە پرۆسەی گەڕان کرد.
ڕەوشی گەڕان و پشکنین:
سەرەڕای هەوڵ و ماندووبوونی بەردەوامی تیمەکانی فریاگوزاری، بەداخەوە تا ئێستا تەرمی گەنجەکە نەدۆزراوەتەوە و پڕۆسەی گەڕان بە وردی بەردەوامە.
پەیامی هاوسۆزی:
ئەم ئامادەبوون و هاوکارییەی بەرپرسان و تیمە فریاگوزارییەکانی ناوچەی پاوە، ڕەنگدانەوەی پەیوەندییە مرۆیی و کۆمەڵایەتییە قووڵەکانی نێوان دانیشتوانی هەردوو دیوی سنوورە. وێڕای دەربڕینی خەم و پەژارەی قووڵمان بۆ بنەماڵەی گەنجەکە، هیوادارین بەردەوامبوونی هەوڵەکانی تیمەکانی گەڕان بە دۆزینەوەی تەرمەکە کۆتایی پێ بێت.

وێنە و هەواڵ: واحید حەیدەری
تایبەت بە Halabja Views

#هەڵەبجە #کوردستان #کردستان

28/06/2026

گەڕانی بەردەوامی خۆبەخشان و تیمەکان بە شوێن تەرمی ئەو گەنجەی کەوتە ڕوباری سیروان.

بۆ ماوەی ٣ ڕۆژە خەڵکی خۆبەخشی ناوچەکە و تیمەکانی فریاکەوتن بەشێک لە لایەنە پەیوەندیدارەکان، لە هەوڵی بەردەوامدان بۆ دۆزینەوەی تەرمی ئەو گەنجەی ٣ ڕۆژ پێش ئێستا کەوتە ڕوباری سیروانەوە لە ناوچەی سازانی سنوری پارێزگای هەڵەبجە.

داواکارین لە خودای گەورە سەبوری بنەماڵەی بەڕێزیان بدات و بە زووی تەرمی کاکە باوان بدۆزرێتەوە، ڕێز و سوپاس دەست خۆشیمان هەیە بۆ هەموو لایەک کە بەردەوام لە هەوڵ و گەڕان بەردەوامن شەو ڕۆژیان خستۆتە سەر یەک بۆ دۆزینەوەی.

Halabja Views|ڕوانگەی هەڵەبجە

#هەڵەبجە #کوردستان

21/06/2026

باوەڕ دەکەیت ئەم دیمەنە سیحراوی و جەوە تایبەتە لە پارێزگای هەڵەبجە بێت؟ 🤩🌿

ئەگەر دەتەوێت لە جەنجاڵی شار دوور بکەویتەوە و لە ناو جەرگەی سروشتی ناوازەی زەڵمدا کاتێکی پڕ لە ئارامی بەسەر بەریت، مۆتێلی باوان (MOTELBAWANمۆتێل باوان) باشترین بژاردەیە. ✨🏡

📍 ناونیشان: پارێزگای هەڵەبجە، قەزای خوڕماڵ، هاوینەهەواری ئەحمەدئاوا، سەرچاوەی زەڵم

📞 بۆ زانیاری زیاتر و حیجزکردن، پەیوەندی بکەن بە:
📱 0773 422 2586
📱 0750 122 2586

19/06/2026

وەرزی دروێنەی گەنم لە پارێزگای هەڵەبجە

🎥 Rebin✈

#هەڵەبجە #کوردستان

17/06/2026

📌 ئاگادارییەک لە پارێزگای هەڵەبجەوە بۆ هاوڵاتیانی خۆشەویست:

بە دڵێکی پڕ لە پەژارە و خەمەوە، ئاگاداری هاوڵاتیانی بەڕێزی پارێزگای هەڵەبجە دەکەینەوە، بە ئامادەبوونی بەڕێز پارێزگاری هەڵەبجە، مەراسیمێکی شایستە و شکۆدار بۆ بەڕێکردنی تەرمی کۆرپەی ئازیز و میوانی شاری شەهیدان (ڕوقیە) بەڕێوەدەچێت.

تەرمی پیرۆزی لە مۆنۆمێنتەوە بەڕێدەکرێت بەرەو قەزای خورماڵ و لەوێوە بەڕێدەکرێت بۆ قەزای سەیدسادق پاشان بەیاوەری شاندی پارێزگا بەڕێدەكرێت بەرەو زێدی خۆی لە شاری کەربەلای پیرۆز .

کات: کاتژمێر ٧:٠٠ی بەرەبەیان.
ڕێكەوت: پێنج شەممە ٢٠٢٦/٦/١٨
شوێن: مۆنۆمێنتی شەهیدانی هەڵەبجە.

ئامادەبوونی ئێوەی بەڕێز لەم مەراسیمەدا، نیشانەی زیندوویی مرۆڤدۆستی و هاوخەمیی قووڵی خەڵکی هەڵەبجەیە بۆ ئەم کۆستە ناخ هەژێنە.

ڕاگەیاندنی پارێزگای هەڵەبجە
١٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٦

#هەڵەبجە #زەڵم #کربلا

Want your business to be the top-listed Travel Agency in Halabja?
Click here to claim your Sponsored Listing.

Address


Halabja
46018