Kurd 99
سەکۆیەکی میدیایی هاوسەنگ و دەروازەیەک بۆ هەواڵ و زانیاری. www.k99press.com
وەستا عیززەت؛ بۆئەوەی پارەی زیاتر وەربگرین ناکرێ بە خەڵک بڵێین دوو ڕۆژی تر وەرنەوە.
بەمزوانە ئەزموونی (وەستا عیززەت) .
27/09/2026
هێمن میرانی بەڕێوەبەری گشتی لەوەزارەتی ناوخۆ : 1280 ئۆتۆمبێل بەناوی یەک هاووڵاتی بوو، هاووڵاتییەکەش کۆچی دوایی کرد و هەموو ئۆتۆمبێلەکان بوونە میرات
🔴بازاڕێک کە 120هەزار دۆلاری تێچوەو تائێستا چۆڵەو هیچ کارێکی تێدا ناکرێ..
🔴پێشنیارێک بۆ لایەنە پەیوەندیدارەکان..
25/09/2026
بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی گشتی سلێمانی گشت پەروەردەکان ئاگاداردەکاتەوە کە ( باخچەو قوتابخانەکان و خوێندنگاکان) بەدواداچوون بکەن بۆ ڕێگریکردن لە مەترسی بیناکان تا ڕوداوی مردنی (یارا ئاریان) دوبارە نەبێتەوە.
25/09/2026
شارۆچکەی (مەریوان) کوردستانی ڕۆژهەڵات
فۆتۆ؛ ڕێبین ئەحمەد
25/09/2026
خوڕشید شێرە سەعید، تەمەن ٥٤ ساڵ خەڵکی دارەتووە پیشەی پێشمەرگەیە کاتژمێر ٢ نیوەڕۆی هەینی بە خنکاوی لە ڕووباری کاولۆکان دۆزرایەوە.
بە پێی وتەی بەرگری شارستانی سۆران، ئەوان گومان دەکەن دوو هەفتە بەر لە ئێستا ئەو پێشمەرگەیە خنکابێت، تەرمەکە هی ئەمڕۆ نیە لێکۆڵینەوەیان دەست پێ کردووە لەسەر کەیسەکە.
25/09/2026
ئەمڕۆ هەینی، بڕیاری ڕاگرتنی گشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەکانی هەولێر و سلێمانی بۆ وڵاتی ئێران و بە پێچەوانەشەوە کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە. ئەم بڕیارە لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی سزاکانی ئەمریکادا دێت کە بەسەر کۆمپانیا فڕۆکەوانییەکانی ئێرانداسەپێندراون.
ڕاگرتنی گەشتەکان لە فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستان
هەردوو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر و جەلال تاڵەبانی لە سلێمانی لە ئەمڕۆ هەینییەوە گەشتە ئاسمانییەکانیان بۆ فڕۆکەخانەکانی ئێران ڕاگرتووە.
بەمەش هیچ فڕۆکەیەک لەو دوو فڕۆکەخانەیەوە بەرەو ئێران نافڕێت، بە پێچەوانەشەوە هیچ فڕۆکەیەک لە ئێرانەوە بۆ ئەو دوو فڕۆکەخانەیە نایەت.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە ئەمڕۆ هەینی ئیدارەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی نەجەف لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاندبوو کە لە کاتژمێر ٢ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینییەوە (٢٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٦) سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانی هاتن و چوونیان بۆ وڵاتی ئێران ڕاگرتووە.
پێشتریش و لە ڕۆژی سێشەممەی ڕابردووەوە، فڕۆکەخانەی بەغدا بەڕووی گەشتی کۆمپانیا ئاسمانییەکانی ئێراندا ڕاگیرابوو.
25/09/2026
مامۆستایەکی بەهرەدارو دڵسۆزی قەزای شارەزوور بەشدارە لە دانانی پڕۆگرامی کتێبی کیمای زانستی 10 و 11 دا
مامۆستا (سەرکەوت عەبدوڵا قادر) لەدایکبووی 1987ی قەزای شارەزوور بەشدارە لە دانانی پڕۆگرامی کتێبی کیمای پۆڵی 10 و 11 زانستیدا.
مامۆستا سەرکەوت جگە لەوە ئەندامێکی کاراو چالاکی لیژنەی پێداچۆنەوەی کتێبی کیمیای یانزەی زانستیە
25/09/2026
گەورەترین پاڵەوانێتی ماتۆر سواری لە لەکوردستان و،عێراق..
إِنْ شَاءَ اللّٰه ، گەورەترین ، بتووڵەو نمایش ئەنجام ئەدرێت ، کە یاری وانەکرابێت لەتەوای کوردستان ، عێراقدا ، لەیاری پێشووتر زۆر باشتر و خۆشتر و جۆش و خڕۆشێکی بێوونە دەبێت بۆ هەمووان ،
بۆئاگاداری تەوای ماتۆڕ سوارانی خۆشەویستی کوردستان
لای خۆتان براو هاوڕێ و دۆستان و ماڵ منداڵاتان بێ بەش مەکەن لەم خۆشێە ، کە خووشکان و دایکان و باوکان لەوێ دەبن بۆ بینی یاریەکە ، إِنْ شَاءَ اللّٰه
برایانی ،شارەزوور
برایانی ،سەیدسادق
برایانی ،هەڵبجەی شەهید
برایانی ، خوورماڵ
برایانی ، بەڵخە
برایانی ، تەویڵە
برایانی ، بیارە
برایانی ،ڕۆژهەڵات
برایانی ، سیروان
برایانی ، پێنجووێن
برایانی ، کەلار
برایانی ، کفری
برایانی ، سموود
برایانی ، باوەنوور
برایانی ، دەربەندیخان
برایانی ، سەرتەکی بەمۆ
برایانی ، شەمێران
برایانی ، عەربەت
برایانی ، شارباژێڕ
برایانی ، سلێمانی
برایانی ، قەرداخ
برایانی ، سیتەک
برایانی ، پیرەمەگروون
برایانی ، بازیان
برایانی ، دووکان
برایانی ، جەمچەماڵ
برایانی ، تەیناڵ
برایانی ، کەرکووک
برایانی ، ڕانێە
برایانی ، قەڵادزێ
برایانی ، کۆیە
برایانی ، تەق تەق
برایانی ، حاجیاوا
برایانی ، هەولێر دەورو بەری
خۆتان ئامادەکەن بۆ گەورەترین بتووڵە لە عێراق و کوردستاندا ڕووی نەدابێت بتووڵەیەکی بێوونە و تایبەت
ئێووەی ئازیزو خۆشەویست برا و هاوڕی دۆستان و ئەزیزانتان ، تاک بکەن ، بالەم یاریە تایبەتە بێ بەش نەبن ئاگاداربن
بەهیوای یارێکی پڕچێژ و بێوونە و سەلامەتی بۆ هەموان ئەخوازم ، إِنْ شَاءَ اللّٰه 🤲
30/10/2026، ڕۆژی جمعە..بۆناوتۆمارکردن نامەبنێرن بۆ گرووپی ماتۆڕی قەفاز کە لێرەوه جواب ئەدرێنەوە .....
Category
Website
Address
Sharazur, As Sulaymaniah
Halabja
SHARAZUR
Alerts
Be the first to know and let us send you an email when Kurd 99 posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.