Plant Protection Dept.

Plant Protection Dept.

Share

زانکۆی سەلاحەددین ـ کۆلیژی زانستە ئەندازیارییە کشتوکاڵییەکان،بەشی پاراستنی ڕووەك.

Photos from Plant Protection Dept.'s post 18/06/2026

بەشداری کردنی بەڕێز (پ ی.د. رمضان يوسف) لە لێژنەی تاوتۆکردنی قوتابی خوێندنی باڵا /دکتۆرا (زهراء خزعل حمدون) لە بەشی بایۆلۆجی/ کۆلێژی زانست /زانکۆی موصل.
پێنج شەممە 18/6/2026

Photos from Plant Protection Dept.'s post 15/06/2026

ئەنجامدانی سیمیناری بەرزكردنەوەی نازناوی زانستی لە پڕۆفیسۆری یاریدەدەر بۆ پڕۆفیسۆر بۆ بەڕێز ( پ.ی.د. تاڤگە سلێمان ڕشید ) ، بە ئامادەبوونی لیژنەیەكی زانستی.
بە ناوی سەرۆكایەتی بەشی پاراستنی ڕووەك هیوای سەركەوتنی زیاتری بۆ دەخوازین.

دوو شەممە
١٥ـــ٦ـــ٢٠٢٦

ڕاگەیاندنی Plant Protection Dept.

Photos from Plant Protection Dept.'s post 03/06/2026

بە ئامادەبوونی بەڕێزان ڕاگری كۆلێژ و یاریدەدەری ڕاگری کۆلێژ و بەرپرسی ھۆبەی كاروباری زانستی کۆلێژ و سەرۆکی بەشی پاراستنی ڕووەك و قووتابییانی خوێندنی باڵا،نامەی ماستەری قوتابی خوێندنی باڵا ( چنار محمد حولا) لە ھۆڵی سیمیناراتی کۆلێژ بەسەرکەوتووی تاوتوێ کرا.
لەکۆتاییدا ڕێزو سوپاسی ڕاگری کۆلێژ لەلایەن پ،ی،د.جۆشان مجید بەخشرایە سەرۆک و ئەندامانی لیژنەکە …

لێژنەیی تاوتوێکە بریتی بوون لەم بەڕێزانە:

1. پ.د.نبیل عبدالقادر مولود / خانەنشین،زانکۆی سەڵاحەدین- هه‌ولێر/ سەرۆکی لێژنە
2. پ.د.عزيز عبدالله عزيز / سەنتەری توێژینەوە،زانکۆی سۆران/ ئه‌ندام
3. پ.ی.د. هۆزان قادر حمەمراد/ زانکۆی سەلاحەدین/ ئه‌ندام
4. پ.ی.د.گزنگ طاهر عمر / زانکۆی سەڵاحەدین- هه‌ولێر/ ئەندام وسەرپەرشتیار

بە ناوی سەرۆكایەتی بەشی پاراستنی ڕووەك گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی قوتابی ناوبراو و سەرپەرشتیارەکەی دەكەین، هیوای
سەركەوتنی زیاتریان بۆ دەخوازین

ڕۆژی چوار شەممە
ڕێکەوتی ٣ـــ٦ـــ٢٠٢٦

03/06/2026

ئاگاداری بۆ قوتابیانی بەڕێزی کۆلێژی زانستە ئەندازیارییە کشتوکاڵیەکان
هەر چەندە سبەی پشووی فەرمی یە بەڵام تاقیکردنەوەکان بەردەوامە.

بەپێی بڕیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان، سبەی پێنجشەممە (٤ـی حوزەیرانی ٢٠٢٦) پشووی فەرمی ڕادەگەیەنرێت.
بەڵام، دوای ڕاوێژ و ڕێککەوتن لەگەڵ بەڕێز سەرۆکی لێژنەی تاقیکردنەوەکان، بڕیار دراوە کە تاقیکردنەوەکانی ڕۆژی پێنج شەممە وەک خۆی بەڕێوەبچن و هیچ گۆڕانکارییەک لە خشتەی تاقیکردنەوەکاندا نەکراوە.
لەبەر ئەوەی، تکایە هەموو قوتابیان لە کاتی دیاریکراودا ئامادەبن و پابەند بن بە ڕێنماییەکانی تاقیکردنەوە.
بەهیوای سەرکەوتن بۆ هەموو قوتابیان.

ڕاگەیاندنی کۆلێژ

Photos from Plant Protection Dept.'s post 02/06/2026

بە ئامادەبوونی بەڕێزان یاریدەدەری ڕاگری کۆلێژ و بەرپرسی ھۆبەی كاروباری زانستی کۆلێژ و سەرۆکی بەشی پاراستنی ڕووەك و قووتابییانی خوێندنی باڵا،نامەی ماستەری قوتابی خوێندنی باڵا ( احسان ممی ویسی) لە ھۆڵی سیمیناراتی کۆلێژ بەسەرکەوتووی تاوتوێ کرا.
لەکۆتاییدا ڕێزو سوپاسی ڕاگری کۆلێژ لەلایەن پ،ی،د. ایوب بەخشرایە سەرۆک و ئەندامانی لیژنەکە …

لێژنەیی تاوتوێکە بریتی بوون لەم بەڕێزانە:

1. پ.ی.د.حازم سعید احمد/ زانکۆی سەڵاحەدین- هه‌ولێر/ سەرۆکی لێژنە
2. پ.ی.د. محمد يوسف سيد غني/ زانکۆی موصڵ/ ئه‌ندام
3. پ.ی.د. دلشاد صلاح احمد/ زانکۆی دهۆك/ ئه‌ندام
4. پ.ی.د.خالد قادر خضر / زانکۆی سەڵاحەدین- هه‌ولێر/ ئەندام وسەرپەرشتیار

بە ناوی سەرۆكایەتی بەشی پاراستنی ڕووەك گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی قوتابی ناوبراو و سەرپەرشتیارەکەی دەكەین، هیوای
سەركەوتنی زیاتریان بۆ دەخوازین

ڕۆژی سێ شەممە
ڕێکەوتی ٢ـــ٦ـــ٢٠٢٦

Photos from Plant Protection Dept.'s post 25/05/2026

ئەنجامدانی سیمیناری بەرزكردنەوەی نازناوی زانستی بۆ مامۆستایانی بەشەكەمان بەڕێزان ( پ.ی.د. سهند كمال و د.سروە كریم ) ، بە ئامادەبوونی چەند لیژنەیەكی زانستی.
بە ناوی سەرۆكایەتی بەشی پاراستنی ڕووەك هیوای سەركەوتنیان بۆ دەخوازین.

دوو شەممە
٢٥ـــ٥ـــ٢٠٢٦

ڕاگەیاندنی Plant Protection Dept.

Photos from Plant Protection Dept.'s post 25/05/2026

بەناوی سەرۆکایەتی بەشی پاراستنی ڕووەکەوە پیرۆزبایی لە مامۆستای بەڕێزمان(پ. د. نبیل عبدالقادر مولود) دەکەین بۆ بڵاوبوونەوەی پەرتوکێکی زانستی لە پسپۆری بەشی پاراستنی ڕووەك (پۆلێن كردنی مێرووەكان)، بە ناونیشانی ( PRINCIPLES OF INSECTS CLASSIFICATION)، دەستخۆشی لە بەڕێزیان دەکەین و ئومێدی سەرکەوتن و بەرهەمی زانستی زیاتری بەڕێزیانین.

ڕاگەیاندنی Plant Protection Dept.

19/05/2026

پیشەی هەنگەوانی یەکێکە لەو پسپۆڕییانەی کە قوتابییانی بەشی پاراستنی ڕووەک بە شێوەیەکی زانستی و بە کرداری لە وانەی (پەروەردەکردنی هەنگ) زۆر بە ووردی فێری زانست و پیشەکە دەکرێن لە لایەن مامۆستای لێهاتوو و بە ئەزموون بەڕێز (م. ئازاد حسن) لە هەنگەڵانی کێڵگەی گردەرەشە.

Photos from Plant Protection Dept.'s post 17/05/2026

ئەمڕۆ یەکشەممە 17/5/2026
بە ئامادەبوونی بەشێک لە مامۆستایان و قوتابییانی قۆناغی چوارەمی بەشی پاراستنی ڕووەک، لە مەراسیمێکی زانستیدا، سەرۆکایەتی بەشی پاراستنی ڕووەک بڕوانامەی ڕێزلێنانی بەخشی بە قوتابی قۆناغی چوارەم (لارا ابراهیم محمد) کە لە پۆستەری ئەکادیمی قۆناغی چوارەم توانی پلەی یەکەم لەسەر ئاستی بەش و کۆلێژ بەدەست بهێنێ بە سەرپەرشتی (پ ی.د. تاڤگە سلیمان). هەروەها قوتابی (ئەحمەد نورالدین حسن) کە لە باشترین پڕۆژەی توێژینەوەی دەرچون توانی پلەی یەکەم لەسەر ئاستی بەش و پلەی سێیەم لەسەر ئاستی کۆلێژ بەدەست بهێنێ بە سەرپەرشتی (پ.ی.د. سەهەند کمال و م.ی. ئەژین پیرباڵ).
لە کۆتاییدا سەرۆکی بەش بەڕێز (پ.ی.د. پشتیوان عبداللە) دەست خۆشی لە هەموو قوتابییەکان کرد بۆ هەوڵ و ماندووبونیان لە پڕۆژەی توێژینەوەکانیاندا و هیوای سەرکەوتنی بۆیان خواست.

Photos from Plant Protection Dept.'s post 15/05/2026

بە ئامادەبوونی مامۆستایانی كۆلێژ سیمینارێك بەناونیشانی (Insect as a biological weapons) لە لایەن بەڕێز پ.ی.د. پشتیوان عبدالله سەرۆكی بەشی پاراستنی ڕووەك ئەنجامدرا.

پێنجشەممە
ڕێكەوتی ٢٠٢٦/٥/١٤
ڕاگەیاندنی Plant Protection Dept.

Want your university to be the top-listed University in Irbil?
Click here to claim your Sponsored Listing.

Website

Address


Irbil
0000