Stopac
STOP Organization for Anti-Corruption was founded in 2013, as a civilian non-governmental nonprofit organization by a group of voluntary of various activis
08/08/2026
ڕێکخراوی ستۆپ: لە ۲٨ی تەموزەوە سەرەڕای بەڵێنەکانی حکومەت، نزیکەی ٣۰٪ بەهای بەنزین بەرزبوتەوە
ڕێکخراوی ستۆپ: لە ۲٨ی تەموزەوە سەرەڕای بەڵێنەکانی حکومەت، نزیکەی ٣۰٪ بەهای بەنزین بەرزبوتەوە ڕێکخراوی ستۆپ
08/08/2026
لە هەڵەبجە؛ ڕێکخراوی ستۆپ بەدواداچوون بۆ لێکەوتەکانی حکومەتی کاربەڕێکەر و پەکخستنی پەرلەمان لەسەر ئیدارە خۆجێییەکان دەکات
ڕۆژی یەکشەممە ٢٠٢٦/٨/۲، ڕێکخراوی ستۆپ لە پارێزگای هەڵەبجە، گفتوگۆیەکی کراوەی لەژێر ناونیشانی «کاریگەری حکومەتی کاربەڕێکەر و پەکخستنی پەرلەمان لەسەر ئیدارەی خۆجێییەکان» ڕێکخست.
ئەم گفتوگۆیە بە بەشداری ژمارەیەک لە ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، نوێنەرانی دامەزراوە حکومییەکان و کەسانی پسپۆڕ و پەیوەندیدار بەڕێوەچوو. تیایدا کاریگەریەکانی پەککەوتنی دامەزراوەی یاسادانان و درێژەکێشانی تەمەنی حکومەتی کاربەڕێکەر، لەسەر شەفافیەت، لێپرسینەوە و ئاستی خزمەتگوزارییەکان لە ئیدارە خۆجێییەکاندا گفتوگۆی لەبارە کرا، لەگەڵ ڕۆڵی ڕێکخراوەکان لەم دۆخەدا.
ئەم چالاکییە لە چوارچێوەی پڕۆژەی (بەهێزکردنی لێپرسینەوە و سەروەری یاسا لە هەرێمی کوردستان) دێت، کە بە پاڵپشتی سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی (NED)ی ئەمریکی بەڕێوەدەچێت.
https://stopmd.org/detail/34
#هەڵەبجە #دیموکراسی #لێپرسینەوە
05/07/2026
ڕێکخراوی ستۆپ بەشداری لە کۆبونەوەیەکی دەستەی نەزاهەی عێراق دەربارەی هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی کرد
بەمەبەستی هەڵسەنگاندن و خستنەڕووی هەنگاوەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی لە عێراق لە چوارچێوەی هەڵمەتی (بەرەبەیان)، دەستەی نەزاهەی فیدڕاڵی، کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ بەشێک لە
ڕێکخراوە تایبەتمەندەکانی بواری ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی لەسەر ئاستی عێراق ئەنجام دا؛ نوێنەری ڕێکخراوی ستۆپ لە هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەکەدا بەشداری کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لەسەر پێدانی ڕۆڵی زیاتر بە ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە پرۆسەکەدا کرایەوە. بەڕێوەبەری گشتیی پەیوەندی لەگەڵ ڕێکخراوە ناحکوومییەکان لە دەستەی نەزاهەی عێراق، بەڵێنی دا ئاستی پەیوەندی لەگەڵ ڕێکخراوەکان لەم چوارچێوەیەدا فراوانتر بکەن و کۆبوونەوەکانیش بەردەوام بن.
25/06/2026
ڕێکخراوی ستۆپ بەشداری لە ڕێوڕەسمی بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتێکی وەزارەتی دارایی دەکات
لەسەر بانگهێشتی فەرمی وەزارەتی دارایی و ئابووری، ڕۆژی ٢٣ی ٦ی ٢٠٢٦، نوێنەری ڕێکخراوی ستۆپ لە شاری هەولێر بەشداری کرد لە ڕێوڕەسمی بڵاوکردنەوەی پەرتووکی (کاروچالاکی و چاکسازییەکانی وەزارەتی دارایی لە ساڵانی (٢٠١٩ تا ٢٠٢٥)، تیمی ڕێکخراومان لە داهاتوو شیکاری بۆ بەشەکانی ڕاپۆرتەکە دەکات.
18/06/2026
نوێنەری ڕێکخراوی ستۆپ لە بەغدا بەشداری کۆنفرانسی کۆتایی پڕۆژەی شەرەکەی کرد
لەسەر داوەتنامەی ڕێکخراوی مەسەلە و هاوبەشەکانی، نوێنەری ڕێکخراوی ستۆپ لە بەغدا بەشداری لە کۆنفرانسی کۆتایی پڕۆژەی شەراکە بۆ داکۆکی لە مافەکانی مرۆڤ و پرسە ژینەگەییەکان کرد.
جەخت لەبەردەوامی هەماهەنگی دامەزراوە حکومی و پەرلەمانی و کۆمەڵگەی مەدەنی کراوەیە، بۆ هێنانەدی کەشێکی باشتر بۆ ڕەوشی مافەکانی مرۆڤ و پاراستنی ستانداردە ژینگەییەکان بۆ ژیانێکی تەندروست بۆ هاوڵاتیان.
18/06/2026
ڕێکخراوی ستۆپ بەشداری دیبەتێکی لەبارەی کاراکردنەوەی پەرلەمان کرد
دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ گفتۆگۆیەکی کراوەی لەبارەی بەربەستەکانی بەردەم کارەکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان بەبەشداری نوێنەرانی بەشێک لە فراکسیۆنەکانی پەرلەمان ئەنجامدا، لەچالاکیەکە نوێنەری ڕێکخراوی ستۆپ بەشداربوو، سەرنجی لەبارەی دواین ڕاپۆرتی ڕێکخراوی ستۆپ بەناونیشانی حکومڕانی لە بۆشایی یاسایی خستە ڕوو، هاوکات گفتوگۆ زیاتر لەسەر هەوڵی کۆمەڵگەی مەدەنی لەبارەی زیاترکردنی فشارەکان کرا.
10/06/2026
بە سوپاسەوە تۆڕی نیریج کە دامەزراوەیەکی دیارە و کار لەسەر ڕۆژنامەوانی بنکۆڵکاری دەکات، پوختەیەکی دواین ڕاپۆرتی ڕێکخراوی ستۆپ ـ یان لە ژێر ناونیشانی "حکومڕانی لە بۆشایی یاسایی" وەرگێڕاوەتە سەر زمانی عەرەبی و بڵاویان کردوەتەوە.
الحكم في ظل الفراغ القانوني بكردستان.. تعطل المؤسسات، غياب التشريع والرقابة، وترسيخ نظام الادارتين – NIRIJ تحذر دراسة لمنظمة "ستوب" وهي احدى أبرز المنظمات المدنية في كردستان، من مخاطر تحول حكومة تصريف الأعمال في الاقليم الفيدرالي والمستمرة منذ ثلاث سنوات، إلى "أمر وا
03/06/2026
راپۆرتی رێكخراوی ستۆپ: سهرۆكی سهرجهم دامهزراوهكانی چاودێری و دژایهتی گهندهڵی ماوهی یاساییان بهسهر چوه
بهشێك له راپۆرتی (حوکمڕانی لە بۆشایی یاساییدا, مەترسییەکانی گۆڕینی حکومەتی کاربەڕێکەر بۆ دیفاکتۆیەکی درێژخایەن) تایبهته به لێكهوتهكانی پهكخستنی پهرلهمان لهسهر دامهراوهكانی چاودێری و دژه گهندهڵی و مافی مرۆڤ, بهجۆرێك ههموویان له كێشهی یاسایی دان، یاخود به وهكالهت بهرێوهدهبرێن، نهبونی پهرلهمان وای كردووه، چارهسهری ماوهی یاسایی سهرۆكی ئهم دهزگایانه نهكرێـت، ئهمهش كاریگهری لهسهر ئهدای ئهم دامهزراوانه له بواری چاودێری و رێگری له پێشێلكاری دروست كردووه.
بهم شێوهیهی خوارهوه:
یەکەم: دەستەی دەسپاکی
ماوەی یاسایى سەرۆکی دەستەکە نیسانی ٢٠١٨ كۆتایی هاتووه، لە ماوەی خولی ڕابردووی پەرلەمان کە کارا بوو، سێ جار بە فەرمی سەرۆکی دەستە داوای کردووە کە پۆستەکەی یەکلا بکەنەوە و وەڵام نەدراوەتەوە، پێویسته پهرلهمان دهنگ لهسهر ههڵبژاردنی سهرۆكی دهسته بدات؟
دووهم: دیوانی چاودێریی دارایی هەرێم
بەهۆی خانەنشینبوونی سەرۆکەکەی له ئایاری ٢٠٢٣، ئێستا دیوانی چاودێریی هەرێم بەبێ سەرۆک ماوەتەوە، کە ئەرکی پەرلەمانی کوردستانە بەپێی یاسا سەرۆکی بۆ دیاری بکات، دەرچوونی لیژنەکانی وردبینی لە دیوانی چاودێریی دارایی هەرێم پێویستە بە واژووی سەرۆکی دیوان بێت، ئێستا بەهۆی نەبوونی سەرۆک، ناتوانرێت لیژنەکانی وردبینی و بەدواداچوون بەشێوەی یاسایی کارەکانی خۆیان جێبەجێ بکەن.
سێیەم: دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ:
ماوەی یاسایی سەرۆکی دەستە له تەممووزی ٢٠٢٥دا بەفەرمی بەسەرچوه.، بەهۆی کارانەبوونی پەرلەمان نەتوانراوە دووبارە متمانەی پێ بدرێت یان دەنگ بە کەسێکی دیکە بدرێت.
چوارەم: دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە
سەرۆکی دەستە لە مانگی ئازارى ٢٠٢٥ خانەنشین بوو، لەو کاتەوە سەرۆکایەتیی دەستە بەشێوەی وەکالەت بەڕێوە دەچێت، سەرۆکی نوێی بۆ دیاری نەکراوە، ئەمەش کاریگەریی لەسەر جێبەجێکردنی دەسەڵاتەکان هەبووه.
ئەوەی تیمی ئامادەکردنی ڕاپۆرت تێبینیی کردووە، سەرەڕای خاڵی جیا، بەڵام هەموو دەزگاکان پێویستییان به هەموارکردنەوەی یاساکانیان لە پەرلەمان ههیه، بۆ ئهوهی بهشێوهیهكی كاراتر به ئهركهكانیان ههستن.
01/06/2026
نوێترین راپۆرتی رێکخراوی ستۆپ : حوکمڕانی لە بۆشایی یاساییدا مەترسییەکانی گۆڕینی حکومەتی کاربەڕێکەر بۆ دیفاکتۆیەکی درێژخایەن.
حوکمڕانی لە بۆشایی یاساییدا مەترسییەکانی گۆڕینی حکومەتی کاربەڕێکەر بۆ دیفاکتۆیەکی درێژخایەن ڕێکخراوی ستۆپ - بڵاوکراوە
بە ڤیدیۆ : کۆنفرانسی ڕۆژنامەوانی ڕێکخراوی ستۆپ بۆ بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتی "حوکمڕانی لە دەرەوەی یاسا، مەترسیەکانی گۆڕینی حکومەتی کاربەڕێکەر بۆ دیفاکۆتیەکی درێژخایەن" بەبەشداری ژمارەیەکی بەرچاو لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن
Click here to claim your Sponsored Listing.
Contact the organization
Website
Address
Irbil