TechEye

TechEye

Share

یه‌كه‌مین و گه‌وره‌ترین ماڵپه‌رى ته‌كنه‌لۆژی له‌ كوردستان و عێراق

06/09/2026

📱شاشەی Oled و NXTPAPER تێکەڵ بکرێن چی ڕوو ئەدات؟

کۆمپانیای TCL لە پێشانگای IFA 2026 مۆبایلی P80 Ultra ـی پیشان داوە، کە گرنگترین تایبەتمەندییەکەی شاشەکەیە.

🖥️ شاشەی 6.83 ئینچ OLED ـە، بە ڕوونی تا 3200 nits و ڕێژەی نوێکردنەوەی 120Hz. بەڵام جیاوازییە سەرەکییەکە ئەوەیە کە TCL تەکنەلۆژی NXTPAPER ـی خۆی لەگەڵ OLED تێکەڵ کردووە.

🔎 NXTPAPER چییە؟
NXTPAPER تەکنەلۆژیای شاشەی TCL ـە کە دیزاین کراوە بۆ ئەوەی کارکردن لەسەر شاشە بۆ چاو ئاسوودەتر بێت. ڕووی شاشەکە کەمتر ڕەنگدانەوە دروست دەکات و هەستێکی نزیکتر لە کاغەز دەدات.

📚 هەروەها Max Ink Mode هەیە؛ دۆخێکە کە شاشەکە زیاتر بۆ خوێندنەوە ڕێکدەخرێت و TCL دەڵێت لەو دۆخەدا باترییەکە دەتوانێت تا ٧ ڕۆژ بەردەوام بێت.

💡 بە کورتی: TCL نەیویستووە OLED جێگای NXTPAPER بگرێت؛ هەردووکیانی لە یەک شاشەدا کۆکردووەتەوە بۆ ئەوەی هەم شاشەیەکی جوان و ڕەنگاوڕەنگت هەبێت، هەم ئەزموونێکی نزیک بە کاغەز بۆ خوێندنەوە و زیاتر هەست بە ئاسوودەی چاوەکانت بکەیت.

نرخی مۆبایلەکە لە 635$ دەست پێ ئەکات.

04/09/2026

هەینیتان پیرۆز

02/09/2026

🍎 دوای ١٥ ساڵ، Tim Cook چیتر بەڕێوبەری جێبجێکاڕی کۆمپانیای Apple نییە!

یەکێک لە گەورەترین گۆڕانکارییەکانی مێژووی Apple ڕوویدا. Tim Cook کە نزیکەی ١٥ ساڵ بەڕێوەبەری گشتی Apple بوو، پۆستی CEO ـی کۆمپانیاکەی بە John Ternus ڕادەست کرد.

John Ternus پێشتر بەرپرسی بەشی Hardware Engineering ـی Apple بوو و لە دروستکردن و پەرەپێدانی بەرهەمە گرنگەکانی وەک Mac، Apple Watch و AirPods ڕۆڵێکی گرنگی هەبوو

بەڵام Tim Cook بە تەواوی لە Apple نەڕۆشتووە؛ هێشتا لە کۆمپانیاکەدا دەمێنێتەوە و بووەتە Executive Chairman.

ئێستا پرسیارە سەرەکییەکە ئەوەیە: 🤔 ئایا Apple لە ژێر بەڕێوەبەرایەتی John Ternus دەتوانێت لە بوارەکانی AI و تەکنەلۆژیای نوێدا هەنگاوی گەورەتر بنێت؟ 🍎🤖

01/09/2026

🚀 TP-Link یەکەم ئامێرەکانی Wi-Fi 8 ـی خۆی پیشاندا!

کۆمپانیای TP-Link لە پێشانگای IFA 2026 دوو ئامێری نوێی خۆی بە ناوی Archer 8 Ultra و Deco 8 Ultra ناساند. ئەم ئامێرانە پشتگیری لە نەوەی نوێی Wi-Fi 8 دەکەن.
جیاوازی سەرەکی Wi-Fi 8 ئەوەیە کە تەنها سەرنجی لەسەر زیادکردنی خێرایی نییە، بەڵکو هەوڵ دەدات ئینتەرنێت جێگیرتر و بەهێزتر بکات، بە تایبەتی لە ماڵێکدا کە ژمارەیەکی زۆر مۆبایل، کۆمپیوتەر و ئامێری زیرەک بە یەکجار پەیوەستن.
TP-Link دەڵێت ئەم تەکنەلۆژیایە دەتوانێت کێشەی لاوازی سیگناڵ، قەرەباڵغی تۆڕ و بڕانی پەیوەندی کەم بکات. واتە Wi-Fi 8 زیاتر بۆ پەیوەندییەکی جێگیر و بەردەوام دروست کراوە، نەک تەنها بۆ ژمارەیەکی گەورەتر لە خێرایی.
بەپێی زانیارییەکان، Archer 8 Ultra لە 30ی ئەیلوولی 2026 لە هەندێک ناوچە بۆ پێشداواکاری دەکرێتەوە، بەڵام سیستەمی Deco 8 Ultra لە سەرەتای ساڵی 2027 دەگاتە بازاڕ.
بە کورتی، Wi-Fi 8 هەوڵێکە بۆ ئەوەی ئینتەرنێتی ماڵەکان تەنها خێراتر نەبێت، بەڵکو لە هەموو شوێنێکی ماڵدا جێگیرتر و متمانەپێکراوتر بێت. 📶🔥

30/08/2026

مۆدێلێکی نهێنی دەنگدانەوەیەکی گەورە دروست دەکات؛ دەرکەوتنی «Ox Alpha» و ئاشکرابوونی داهێنەرە چینیەکەی!

چەند ڕۆژێک لەمەوبەر لەسەر سەکۆی OpenRouter مۆدێلێکی نەناسراو و بێ‌ناونیشان بە ناوی Ox Alpha بە بێدەنگی دەرکەوت و بەهۆی ئەنجام و ئاستە بەرزەکەیەوە لە شیکاری و کۆدنوسیندا سەرنجی تەواوی کۆمەڵگەی پەرەپێدەرانی ڕاکێشا. دوای لێکۆڵینەوە و دەنگدانەوەیەکی زۆر، دەرکەوت کە مۆدێلەکە لەلایەن کۆمپانیای چینیی Z.ai (خاوەنی مۆدێلە بەناوبانگەکانی GLM) بەرهەمهێنراوە.

ئەم مۆدێلە نوێیە لە چەند ڕوویەکی گرنگەوە پێگەی مۆدێلە کراوەکان بەهێزتر دەکات:

🔹 تایبەتمەندی و ڕەهەندە سەرەکیەکانی مۆدێلی Ox Alpha:

▫️ تەرکیز لەسەر ئەرکە قورس و ئاڵۆزەکان: مۆدێلەکە بۆ پرسیاری ئاسایی و گشتی دانەنراوە، بەڵکو بە تایبەتی بۆ پرۆگرامسازی، شیکاری لۆژیکی قووڵ (Complex Reasoning) و بریکارە زیرەکەکان (AI Agents) ڕاهێنراوە.

▫️ بەردەستکردنی کێشە کراوەکان (Open-Weights): کۆمپانیاکە ڕایگەیاندووە کە کێشەکانی ئەم مۆدێلە دەخرێتە بەردەستی پەرەپێدەران تا بتوانن بە ئازادی لەسەری بینا بکەن و لە پڕۆژەکانیاندا بەکاریبهێنن.

▫️ تاقیکردنەوەی کوێرانە و سەلماندنی توانست (Blind Testing): بڵاوکردنەوەی مۆدێلەکە بە شێوەیەکی نەناسراو و سەربەخۆ، ڕێگەی دا بەبێ کاریگەری ناوی کۆمپانیا و ڕێکلامی بازاڕگەری توانای ڕاستەقینەی خۆی بسەلمێنێت.

▫️ خێراتربوونی کێبڕکێی مۆدێلە کراوەکان: ئەم پێشهاتە دەیسەلمێنێت کە گۆڕەپانی زیرەکی دەستکرد بە شێوەیەکی خێرا گۆڕانکاری بەسەردا دێت و بەردەوام یاریزانی بەهێز هاوکێشەکان نوێ دەکەنەوە.

بیردۆزی تۆ چیە لەم بارەیەوە؟
ئایا پێت وایە تاقیکردنەوەی مۆدێلەکان بە شێوەیەکی نەناسراو لە بازاڕدا، باشترین پێوەرە بۆ دەرکەوتنی هێزی ڕاستەقینەی تەکنەلۆژیاکە دوور لە پڕوپاگەندەی کۆمپانیا گەورەکان؟

ئەحمەد بیردۆز

26/08/2026

بیل گەیتس هۆشدارییەکی جددی لەسەر داهاتووی AI دەدات

🤖 بیل گەیتس، دامەزرێنەری مایکروسۆفت، دەڵێت جیهان بۆ ئەو گۆڕانکارییە گەورەیەی کە زیرەکی دەستکرد دەتوانێت دروستی بکات، بە تەواوی ئامادە نییە.

بیڵ گەیتس پێشبینی دەکات AI دەتوانێت لە ساڵانی داهاتوودا ژمارەیەکی زۆر لە کارەکانی مرۆڤ بگۆڕێت یان لە نێوانیان ببێتە جێگرەوە، و ئەمەش دەتوانێت کاریگەرییەکی گەورە لەسەر ئابووری و کۆمەڵگا هەبێت.

هەروەها نیگەرانییەکانی تری هەیە لە:

🔐 بەکارهێنانی AI بۆ هێرشی سایبەری
• 🧬 بەکارهێنانی AI بۆ دروستکردنی مەترسییە بایۆلۆجییەکان
• 👨‍💼 لەدەستدانی کارەکان بەهۆی AI
• 🧠 کاریگەریی AI لەسەر بیرکردنەوە و گەشەی منداڵان

بیڵ گەیتس پێشنیاری دامەزراندنی ڕێکخراوێکی نێودەوڵەتی بۆ چاودێریکردنی AI کردووە و دەڵێت ئەمریکا و چین دەبێت لەم بوارەدا هاوکاری بکەن.

هەروەها پێشنیاری کردووە ئەو کارانەی پەیوەندییان بە چاودێری و هەستی مرۆڤەوە هەیە تەنها لەلایەن مرۆڤەوە ئەنجام بدرێن و ژیری دەستکرد بەکارنەهێنرێت.

25/08/2026

👓⚠️ چاویلکە زیرەکەکانی Meta و مەترسیەکانی

بەکارهێنانی چاویلکە AI ـیەکانی Meta بەخێرایی زیاد دەکات، بەڵام لەگەڵ ئەم بڵاوبوونەوەیەدا نیگەرانییەکانیش زیاتر دەبن

چونکە ئەم چاویلکانە کامێرایان هەیە و دەتوانن لە ژینگەی دەوروبەر وێنە و ڤیدیۆ بگرن، ئەمە پرسیارێکی گرنگی دروست کردووە: ئایا کەسانی دەوروبەر دەزانن کە لەوانەیە لە کاتی دانیشتن یان قسەکردنیان تۆمار بکرێن بەبێ ئاگاداری؟

هەندێک ڕاپۆرت باس لەوە دەکەن کە بەکارهێنەرانی ئەم چاویلکانە هەندێک جار خەڵکی دەوروبەریان بەبێ ئاگاداری تۆمار کردووە و ئەمە بووەتە هۆی زیادبوونی ترس لە بەکارهێنانی چاویلەکەکە بە ڕێگایەکی نادرووست

ئەگەرچی کۆمپانیای مێتا LED ـێکی بچوکی لەسەر چاویلکەکە جێگیر کردووە بەڵام بۆ چەندین جار سکاڵا لەسەر کۆمپانیای مێتا تۆمارکراوە و نیگەرانیەکان زیاتر دەبن، بەڵام لەهەمووی گرنگتر Meta ئامادە نییە هیچ گۆرانکاریێک لە چاویلەکەکە ئەنجام بدات

ئایا AI Glasses داهاتووی تەکنەلۆژییە، یان هەڕەشەیەک بۆ تایبەتمەندی مرۆڤ؟ 🤔

23/08/2026

🔥 ئایا باڵادەستی کۆمپانیا ئەمریکیەکان لە زیرەکی دەستکرد بەرەو کەمبوونەوە دەچێت؟ کۆمپانیا زەبەلاحەکان ڕوو لە مۆدێلە چینیەکان دەکەن!

لە هەنگاوێکی چاوەڕواننەکراودا، کۆمپانیا گەورەکانی ئەمریکا و ئەورووپا وەک (DoorDash، Siemens، و Airbnb) دەستیان کردووە بە بەکارهێنانی مۆدێلە چینیەکانی زیرەکی دەستکرد بە مەبەستی کەمکردنەوەی تێچووەکان و بەدەستهێنانی نەرمی لە کارپێکردندا، لەبری پشت پێبەستنی تەواوەتی بە کۆمپانیا ئەمریکیەکان.
ئەم وەرچەرخانە ئاماژەیەکی ڕوونە بۆ ئەوەی کە تێچووی بەڕێوەبردن و کارایی ئابووری دەبێتە پێوەری سەرەکی بۆ هەڵبژاردنی تەکنەلۆژیا.

🔹 هۆکار و وردەکاریی ئەم گۆڕانکاریە گەورەیە:
▫️ تێچووی زۆر کەمتر و کارایی بەرز: مۆدێلە چینیەکانی وەک DeepSeek و Kimi (سەر بە Moonshot AI) و Z .ai بوونەتە هێزێکی ڕاستەقینە، و لە هەندێک حاڵەتدا تێچووەکەیان ١٠ بۆ ٦٠ هێندە هەرزانترە بەراورد بە بەدیلە ئەمریکیەکان.
▫️ ستراتیژی هاوسەنگکردنی تێچوو و کارایی: بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی Financial Times، کۆمپانیای DoorDash مۆدێلی Kimi بۆ ئەرکە سادە و ڕۆژانەکان بەکاردەهێنێت، لە کاتێکدا بۆ ئەرکە زۆر ئاڵۆزەکان پشت بە مۆدێلەکانی Anthropic دەبەستێت.
▫️ پشتنەبەستن بە یەک سەرچاوە: کۆمپانیای Siemens ستراتیژییەکی فرە-مۆدێلی گرتووەتەبەر لە نێوان مۆدێلە ئەمریکی، چینی و فەڕەنسیەکاندا بۆ کەمکردنەوەی وابەستەیی و زیادکردنی نەرمی لە بەڕێوەبردندا.
▫️ گەڕانەوەی ملیۆنان دۆلار: کۆمپانیای Lindy دووپاتی کردەوە کە گواستنەوە بۆ DeepSeek ملیۆنان دۆلاری بۆ گەڕاندوونەتەوە لەگەڵ باشتربوونی ئاستی کارایی.
▫️ مۆدێلە کێش‌کراوەکان (Open-Weight): ئەم تایبەتمەندییە ڕێگە بە کۆمپانیاکان دەدات مۆدێلەکان لەسەر سێرڤەری تایبەتی خۆیان بەکاربخەن، کە ئەمەش چەمکی "زیرەکی دەستکردی سەروەر" (Sovereign AI) و پاراستنی داتا بەهێزتر دەکات.

بیردۆزی تۆ چیە لەم بارەیەوە؟
ئایا کێبڕکێی مۆدێلە چینییە کەم‌تێچووەکان لە چەند ساڵی داهاتوودا هاوکێشەی هێز و دەسەڵات لە جیهانی زیرەکیی دەستکرددا بە تەواوی پێچەوانە دەکاتەوە؟

Ahamad Birdoz

22/08/2026

چین، لە درووستکردنی ڕۆبۆتەکان خێراتر لە هەر کاتێک پێش دەکەون 🤖🇨🇳

لە کۆنفرانسی جیهانی ڕۆبۆت لە بەیجینگ، کۆمپانیا چینییەکان نوێترین ڕۆبۆتەکانیان پیشان دەدەن؛ ڕۆبۆتەکان تەنها بۆ پیشاندان نیین، بەڵکو دەتوانن وەک مرۆڤ هەنگاو بنێن، بپەڕنەوە، بوکس بهاوێژن، موزیک لێبدەن و هەندێک کاری ڕۆژانە و پیشەسازی جێبەجێ بکەن.

چین ئێستا هەوڵ دەدات ئەم تەکنەلۆژییە لە قۆناغی نمایش و تاقیکردنەوە بگوازێتەوە بۆ بەکارهێنانی ڕاستەقینە لە کارگەکان، کۆگاکان و خزمەتگوزارییەکان. بەپێی ڕاپۆرتێکی نوێ، لە نیوەی یەکەمی ٢٠٢٦ زیاتر لە ٤٠ هەزار ڕۆبۆتی مروڤشێوە لە چین درووستکراون، کە بەشێکی زۆر گەورەی بازاڕی جیهانی پێکدەهێنن.

بەڵام هێشتا ڕۆبۆتەکان لەگەڵ کێشەیەکی گەورە ڕووبەڕوو ئەبنەوە: ئەوەی بتوانن لە ژینگەیەکی نائاشنا بە شێوەیەکی تەواو سەربەخۆ و بەردەوام کار بکەن.

Address


شارع سلطان مظفر الاسعدي مول الطابق الأرضي محل رقم28-29-30-31-32 Irbil
Irbil