Reform
05/08/2026
01/08/2026
پەیوەستبونی گەنجان بەڕیزەکانی بزوتنەوەی چاکسازیی نیشتمانی ...
بەرواری ٢٠٢٦/٧/٣١ ، هەڤاڵ زەید بێرون بەئامادەبوونی ژمارەیەک لە ئەندامانی ناوەندی سەیدصادقی بزوتنەوەی چاکسازیی نیشتمانی ، پێشوازیانکرد لە ژمارەیەک گەنجی چاکسازیخواز کە بڕیاری خزمەتکردنیان دا لە ڕیزەکانی بزوتنەوەی چاکسازیی نیشتمانی ، لای خۆیانەوە هەڤاڵانی ناوەندی سەیدصادقی بزوتنەوەی چاکسازیی بەگەرمی پێشوازیان لێکردن و هیوای سەرکەوتنیان بۆ خواستن ..
26/07/2026
ناوەندی سەیدصادقی بزوتنەوەی چاکسازیی نیشتمانی پیرۆزبایی لە بزوتنەوەی گۆڕان دەکات …
ئەمڕۆ بەرواری ٢٦ـی تەموز ٢٠٢٦،شاندێک لە هەڤاڵانی ناوەندی سەیدصادقی بزوتنەوەی چاکسازیی نیشتمانی بەمەبەستی گەیاندنی پەیامی پیرۆزبایی ساڵڕۆژی دامەزراندنی بزوتنەوەی گۆڕان سەردانی مەکۆی سەیدصادقی بزوتنەوەی گۆڕانیان کرد..
لە دیدارێکدا وێڕای گەیاندنی پەیامی پیرۆزبایی هەڤاڵانی بزوتنەوەی چاکسازیی هیوای سەرکەوتنیان بۆ خواستن ،جەخت لە پەیوەندی دۆستانەی نێوان لایەنەکان کرایەوە بۆ خزمەتکردن بە هاوڵاتیانی سنورەکە ..
25/07/2026
لە یادی (١٠٣) ساڵەی پەیماننامەی لۆزاندا...
گەلی کورد بەدرێژایی مێژوو بەشوێن بەدەستهێنانی مافە ڕەواکانی خۆیەوە بووە، هەموو شێوازەکانی خەباتیشی ئەزموون کردووە، بەڵام نەیتوانیوە بە مافەکانی بگات. لە مێژووی ١٠٣ ساڵەی ڕابردوودا پاش ڕوخاندنی دەوڵەتی عوسمانی و داڕشتنەوەی جوگرافیای سیاسیی ناوچەکە لە پەیماننامەی سیڤەر و بەسود وەرگرتن لە بەندەکانی (ودرۆ وێڵسۆنی) سەرۆکی ئەمریکا، لە کۆنفرانسی ئاشتیی پاریس لەساڵی (١٩١٩) شەریف پاشای خەندان، یەکێک لە دیبلۆماتکارە ئازاکانی ئەو سەردەمە بە نوێنەرایەتیی گەلی کورد توانی ڕۆڵێکی بەرز بگێڕێت لەگەڵ بەریتانی و فەڕەنسیەکان بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی کوردیی سەربەخۆ لەسەر بنەمای جوگرافی و مێژوویی کوردستان. لەو چوارچێوەیەدا یاداشتێکی بەهێزی ئاراستەی هێزە سەرکەوتووەکان کرد وەک یەکێک لە بەڵگەنامە فەرمیەکان کە بە شێوەیەکی ڕێکخراو و دیپلۆماتیانە خرایە ڕووی زلهێزانی جیهانەوە، هەرچەندە یاداشتەکە بەتەواوی وەڵام نەدرایەوە، بەڵام بووە بنەمایەک بۆ دانانی مافەکانی کورد لە ڕێکەوتننامەی سیڤەردا، هەروەها نیشانی ئەوە دەدات کە کورد هەوڵی دابوو بە ڕێگای دیپلۆماتیکەوە مافەکانی خۆی بەدەست بهێنێت. ئەوە یەکێک لە گرنگترین هەنگاوەکانی تێکۆشانی دیبلۆماسیی کوردیی سەدەی (٢٠) بوو.
کەواتە شەریف پاشای خەندان لە پەیماننامەی سیڤەر ڕۆڵی گەورەی هەبوو وەک یەکێک لە نایابترین دیبلۆماتەکانی کورد لەو سەردەمەدا، بەڵام بەداخەوە لەلایەن (دوو گروپی کوردی) کە لەو کاتەدا لە ئەستەنبوڵ چالاک بوون نوێنەرایەتیی شەریف پاشا ڕەتکرایەوە و هیچ هێزێک لەپشتی نەبوو، بۆیە لەئەنجامدا پەیماننامەی لۆزانی (١٩٢٣) بووە هۆی هەڵوەشاندنەوەی سیڤەر و کۆتایی بەخەونی کورد هێنا بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی کوردی وەک گەلانی تری ناوچەکە. لۆزان بە ڕێکەوتننامەیەکی ناعەدالەتیی مێژوویی دەژمێرێت کە کاریگەریی نەرێنی لەسەر چارەنوسی گەلی کورد هەبوو، کە بەبێ ڕەچاوکردنی مافەکانی و بەبێ ئامادەبونی خۆی بڕیاری ستەمکارانە لەدژی درا.
بەشێوەیەکی سادە کورد هیچ نوێنەرایەتیەکی لە دانوستانەکانی لۆزاندا نەبوو، وەک یەکێک لە ناعەدالەتیە گەورەکانی سەردەم بڕیار لەسەر چارەنوسی درا لەلایەن زلهێزە بەرژەوەندپەرستەکانەوە کە بەیەکجاری کورد لە دانوستانەکان کرایە دەرەوە.
کە ئەوەش سەرەڕای بڕیار و بەرژەوەندیی براوەکانی شەڕ، فاکتەرێکی تری نەگریسی (یەکنەبوونی کورد) و دژایەتی کردنی نوێنەرەکەیان شەریف پاشا بوو لە پرۆسەی وتو وێژەکاندا. لەو کاتەوە تا ئێستا کورد نەیتوانیوە یەکدەنگ و یەک هەڵوێست بێت بۆ بەدەستهێنانی مافەکانی، کەواتە سەرەڕای جیاوازیی قۆناغ و سەردەمەکان تا ئێستا لە چوارچێوەی ئەو ئازارە نەگریسەدا دەتلێتەوە کە هەمیشە هۆکاری ڕاستەقینەی ئازاد نەبونیەتی. لەیادی پەیمانی لۆزاندا بەهیوای ئەزمون وەرگرتن و درود بۆ ڕۆحی پاکی کەسایەتیی تێکۆشەر و دیبلۆماتکاری ئازا و خەم خۆری گەلەکەی شەریف پاشا.
بێرون عومەر فەتاح
۲٥/۷/۲۰۲٦
23/07/2026
هەڤاڵ بێرون عمر فتاح لەگەڵ ژماوەیەک لە بازنەکانی ڕێکخستنی بزوتنەوەی چاکسازیی نیشتمانی کۆبوەوە
ئەمڕۆ بەرواری ٢٣ـــی تەموز ٢٠٢٦ ، هەڤاڵ بێرون عومەر فەتاح سکرتێری بزوتنەوەی چاکسازیی نیشتمانی لەگەڵ هەڤاڵانی بازنەکانی ڕێکخستنی (سیروان و هەڵەبجەی تازە و خورماڵی )بزوتنەوەی چاکسازیی نیشتمانی کۆبوەوە
لە کۆبونەوەکەدا هەڤاڵ بێرون عومەر فەتاح بارودۆخی ئێستای ناوچەکەی بۆ ئامادەبوان ڕونکردەوە ،هەروەها لەتەوەرێکی تردا باس لە گەشە و فراوانبونی ڕێکخستنەکانی بزوتنەوەی چاکسازیی نیشتمانی لە سنورەکان کرا..
21/07/2026
بەرواری ٢٠ــی تەموز ٢٠٢٦ ، هەڤاڵ بێرون عومەر فەتاح سکرتێری بزوتنەوەی چاکسازیی نیشتمانی لەگەڵ هەڤاڵانی ناوەندی سەیدسادق و بەشێک لە بەرپرسی بازنەکانی ڕێکخستنی بزوتنەوەی چاکسازیی نیشتمانی کۆبوەوە..
لە کۆبونەوەکەدا هەڤاڵ بێرون عومەر فەتاح بارودۆخی ئێستای ناوچەکەی بۆ ئامادەبوان ڕونکردەوە ،هەروەها لەتەوەرێکی تردا باس لە گەشە و فراوانبونی ڕێکخستنەکانی بزوتنەوەی چاکسازیی نیشتمانی کرا لە سنوری ناوەندی سەیدصادق ..
19/07/2026
بـزوتنەوەی چاکسازیی نیشتمانی پیرۆزبایی یادی شـۆڕشی ١٩ـی تەموز دەکات ...
ئەمڕۆ بەروواری ٢٠٢٦/٧/١٧ لە شـاری سـلێمانی ،بەڕێز بـێرون عـومەر فـەتاح سکرتێری بزوتنەوەی چاکسازیی نیشتمانی سەردانی نوێنەرایەتی خۆسەری ڕۆژئاوایی هەرێمی کوردستان کرد ، بەمەبەستی پیرۆزبایی ١٤ـهەمین ساڵیادی شۆڕشی ڕۆژئاوا ، لەدیدارێکدا هەڤاڵ بێرون عومەر فەتاح وێڕای گەیاندنی پەیامی پیرۆزبایی ، هیوای سەرکەوتن و بەوەوپێشچونی زیاتری بۆ خواستن بۆ بەدەستهێنانی مافە ڕەواکانی گەلی کود لە سوریا ...
08/07/2026
هەڤاڵ بــێرون عـومەر فـەتاح لەگەڵ ناوەندی چەمچەماڵی بزوتنەوەی چاکسازیی نیشتمانی کۆبوەوە ..
ئەمڕۆ بەرواری ٨ــی تەموز ٢٠٢٦ لەسەردانێکیدا بۆ قەزای چەمچەماڵ ،هەڤاڵ بـێرون عـومەر فـەتاح سکرتێری بزوتنەوەی چـاکسازیی نیشتمانی لەگەڵ هەڤاڵانی ناوەندی چەمچەماڵی بزوتنەوەی چاکسازیی نیشتمانی کۆبوەوە
لەتەوەرێکی کۆبونەوەکەدا بارودۆخی ئێستای ناوچەکە و دۆخی چەقبەستوی کوردستانی بۆ هەڤاڵان ڕونکردەوە ،هەروەها ژیان و گوزەرانی هاوڵاتیان و دۆخی خزمەتگوزاری سنورەکە گفتوگۆی لەسەرکرا،پاشان باس لەکار و چالاکیەکانی هەڤاڵان کرا لە سنورەکە و هەوڵەکانی زیاتر گەشەکردن و فراوانبوونی ڕێکخستنەکانی بزوتنەوەی چاکسازیی جەختی لەسەرکرایەوە ..
Click here to claim your Sponsored Listing.
Category
Website
Address
Irbil
1-9