Delizyan Development Center

Delizyan Development Center

Share

https://www.instagram.com/delizyan_center?

Development, (Environmental, educational, artistic, sporting, social, economic, political, scientific)

https://x.com/delizyancneter?s=21

https://www.tiktok.com/@delizyancenter? بەرزكردنەوەی ئاستى زانستى، ئابوورى، رۆشنبيرى، كۆمەڵايەتى و پەرەپێدانى گيانى لێبوردەيى، تەبايی و ژينگەپارێزى لەناو هاوڵاتيانى سنورى چاڵاكيەكانمان.

Photos from Delizyan Development Center's post 05/05/2026

یەکەم ڕۆژی بەڕێوەچوونی خ*لی زمانی ئینگلیزی بۆ قوتابیانی پۆلی نۆیەم، لە ڕێگای بەرنامەی (گوگڵ میتینگ) لێرەوە دەمانەوێت زۆر سوپاسی مامۆستا کاژین دەکەین بۆ گرتنە ئەستۆی ئەم ئەرکە بەو پەڕی لەخۆ بوردەیەوە.

03/05/2026

مژدە بۆ قوتابیانی پۆلی (٩)ی بنەڕەتی
دوای ئەوەی وەک سەنتەری پەرەپێدان و پێگەیاندنی دێڵزیان بە هەماهەنگی کردن لەگەڵ مامۆستا (کاژین) بەڕێزیان ئامادەیی خۆیان دەربڕی بۆ گوتنەوەی خ*لێکی زمانی ئینگلیزی ئۆنلاین بۆ قوتابیانی پۆلی نۆ بنەڕەتی، خ*لەکە بە خۆڕاییە تایبەتە بە ڕێزمانی زمانی ئینگلیزی.
خ*لەکە لە ٢٠٢٦/٥/٥ دەست پێ دەکات
ئامانج لە خ*لەکە ئامادەکردنی قوتابیانە بۆ تاقیکردنەوەی نشتیمانی
ماوەی خ*لەکە ٥ ڕۆژە، بۆ هەر ڕۆژێک یەک کاتژمێرە.

26/11/2025

سلاو و ڕێز بەڕێزان…
ئەمە لینکی پەڕەی فەرمی یەکێتی تۆپی پێی جیهانی FIFA یە، بۆ پاڵپشتی کردن لە هاندەرانی یانەی وەرزشی زاخۆ بە مەبەستی بەدەستهێنانی پلەی یەکەمی هاندەران لەسەر ئاستی جیهان پێویستە هەموومان بەشدار بین و دەنگ بە یانەی وەرزشی زاخۆ بدەین بۆ ئەم مەبەستەش پێویستە سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەین و بۆ ئەم مەسەلە نیشتیمانییە ٣٠ چرکە لە کاتی خۆمان بگرین، زۆر سوپاس بۆ پاڵپشتی کردنتان لە کورد و کوردستان.

https://www.fifa.com/the-best-fifa-football-awards/en/fifa-fan-award?fbclid=IwZnRzaAOUD0ZleHRuA2FlbQIxMQBzcnRjBmFwcF9pZAo2NjI4NTY4Mzc5AAEeSIyE1Cqf-SlITAS26Hhgj8AmDsynkgkN7pjf9Cmmx1rBI9z12m9nLX3YSew_aem_mzKZ6KfRZaOQ8M4YJRDhaw

27/09/2025

کاتێک باس لە ئەزموون دەکرێت مەبەست ئەوە نییە چەند ساڵێک لە شوێنێک مووچە وەرگری و بەشێوەیەکی ڕێڕەوی شەمەندەفەر هاتوچۆ بکەی بێ ئەوەی گۆڕانکارییەک لە خودی خۆتا ڕووبدەت، ئێمە بە هەزاران کەسمان هەیە لە تەمەنی لاوی لە شوێنێک کاردەکات و تاکە پێشکەوتن کە لەو کەسە ڕوویدابێت ئەوەیە کە ڕەنگی قژی لە ڕەش گۆڕاوە بۆ سپی، بێ ئەوەی توانی بێت سود لە کات وەرگرێت و گۆڕانکاری لە خۆی و ئەزموونەکەی بکات، وە چۆن سەرەتا دەستی بە کارکردن کردووە لەو فەرمانگەیە یان لەم شوێنە بە تێپەڕبوونی دوو بۆ سێ دەیە هەر هەمان ئەو کەسەیە کە یەکەم ڕۆژ سەردانی ئەو فەرمانگەی کردووە، هەر بۆیەش لە ئێستادا لە بەشێک فەرمانگەکان قەیرانی بەڕێکردنی مامەڵەکان هەیە، کە کەسەکان جگە لەوەی پێیان گوتراوە هیچ هەوڵێکی تریان نەداوە، ئەزموون و شارەزایی وەک ئەوەیە کە لە ڤیدۆیەکە دەردەکەوێت.

15/09/2025

سلاو و ڕێز بەڕێزان سەنتەری پەرەپێدان و پێگەیاندنی دێڵزیان بە ڕەچاوکردنی بارودۆخی دارایی هاوڵاتیان و پێویستی قوتابیان بە جل و بەرگی قوتابخانە بە ڕێکەوتن لەگەڵ دووکانی جل و بەرگی کچان و منداڵان و کوڕان ڕێکەوتین کەوا داشکانی زیاتر لە ٥٠ ٪ بۆ هەر قوتابیەک بکات کە بەناوی سەنتەرەکەمان بچێتە ئەم ناونیشانە جل و بەرگ و جانتای قوتابخانە بکڕێت.
شوێن: سۆران - کۆڵانی کەرکوکیان
ناونیشانی دووکان: دیڤا کیدس
خاوەنی: دیار گەردی
ژمارە موبایل: 07504666250

Photos from Delizyan Development Center's post 03/09/2025

شەوی ڕابردوو وەک بەشێک لە مامۆستایان و فێرخوازانی خ*لەکانی سەنتەرەکەمان بەمەبەستی بەشداری کردن لە پڕۆگرامی (دەرون) لە ستۆدیۆی ڕووداو ئامادەبووین، زۆر سوپاس بۆ ئەم پێشوازییە گەرمەی ستافی کەناڵەکە.

02/09/2025

ژیان پێویستی بە هەوڵی بەردەوامە سەیری ئەم منداڵەکەن، لەبەر ئەوەی لە وزە نەرێنیەکان تێناگات و ناتوانێت لێکدانەوەی بۆ بکات، وە چۆن هەواڵدەدات ، تا لە کۆتایی دەتوانیت ئەو ئامانجەی دیاریکردووە پێی بگات.

30/08/2025

ئەمڕۆ تۆڕی میدیای باز میدیا بەسەریان کردینەوە لە کاتی بەڕێوەچوونی خ*لەکانمان، زۆر سوپاس نۆ باز میدیا وبۆ مەبەستی گرنگیدان بەو چالاکیانە و خزمەتکردنی گەنجانی سنورەکە، بێگومان چالاکییەکانمان بە هەمانگی لەگەڵ کۆلێژی تەکنیکی سۆران بەڕێوەدەچن بە دابین کردنی هۆڵەکانی خوێندن و تاقیگەکانی کۆمپیوتەر بۆ ئەوەی بتوانین خ*لەکانمان بە (تیۆری و پراکتیکی) بەڕێوەببەین، بێگومان ئەوەی لە سەنتەری ئێمە گرنگی پێ دەدرێت هەر مامۆستایەک لێرە خ*ل پێشکەش دەکات پێویست دەکات لینکی لەگەڵ قوتابیان هەر بمێنی بۆ ئەوەی بتوانین لە هەر پرسیارێک لەلایەن فێرخواز بتوانی وەڵامی بداتەوە، بەرنامەی سەنتەرەکەمان وایە هەر کەسێک بەشداری خ*لەکانی ئێمە بکەت دەبێت فێرببێت مەگەر خۆی نەیەوێت.

Photos from Delizyan Development Center's post 30/08/2025

ئەمڕۆ (٢٠٢٥/٨/٣٠) دوای تەواو بوونی خ*لەکانی (کۆمپیوتەر، زمانی ئینگلیزی، زمانی عربی، خ*لی وانەکانی پۆلی ١٢) بە هەماهەنگی لەگەڵ (کۆلێژی تەکنیکی سۆران،) دوای کۆبوونەوەمان لەگەڵ قوتابیان لە کۆتایی وانەکە بۆ ئەوەی پلانی مەراسیمی کۆتایی دابنێن، پێکەوە بڕیارماندا وەک سوپاس کردن بە کردار بۆ کۆلێژی تەکنیکی سۆران، بڕیارماندا بە هەڵمەتێکی پاککردنەوەی ژینگەی کۆلێژەکەمان بە خۆشحالیەوە سەرجەم قوتابیانی بەشدار بوو لە خ*لەکانی سەنتەرەکەمان تێدا بەشدار بوون، وە ليرەوە دەمانەوێت زۆر سوپاسی کۆلێژی تەکنیکی سۆران کە چەندین ساڵە هاوکاریمان دەکات لە کردنەوەی دەرگای هۆڵەکانی خوێندن و تاقیگەکان بۆ قوتابیانمان و دابینکردنی پێداویستی لۆجیستی بۆ فێرخوازان بۆ ئەوەی بتوانن لە کەش و هەوایەکی ئارام راهێنان بکەن و فێرببن، لێرەوەش ئێمە بەڵین بە گەنج و لاو و قوتابیان و فێرخوازانی دەڤەرەکە دەدەین، کە ئەوەی لە توانامان دابێت بۆ خزمەتکردنیان ئامادەین، وە لەسەر پێشنیاری گەنجان ئارەزووی ئەنجامدانی چ جۆرە چالاکیەک دەکەن ئێمە ئامادەین بۆیان ڕێک بخەین، چ لەڕێگای کۆمينت یان نامەی تایبەت یان هەر شێوازێکی تری گەیاندنی پەیام، وە هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین.

Photos from Delizyan Development Center's post 27/08/2025

بەڕێوەچوونی وانەکانی خ*لی ئینگلیزی ئاستی دووەم لە سەنتەرەکەمان بە هەماهەنگی لەگەڵ (کۆلێژی تەکنیکی سۆران) بە سەرپەرشتی مامۆستا (Hawreen Hamid)

Website

Address


Delizyan Soran Erbil
Irbil

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Delizyan Development Center posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Subscribe

We will notify you when anything happens in Irbil.