Darbaz Kosrat Rasool

Darbaz Kosrat Rasool

Share

Head of the Relations Bureau of the PUK

The official page of Darbaz Kosrat Rasoul, former Minister of Construction and Housing of the Kurdistan Regional Government, and And the relations officer for the Patriotic Union of Kurdistan Party.


- Relations Officer for the Patriotic Union of Kurdistan Party
- Former Minister of Construction and Housing of the Kurdistan Regional Government
- Former Member of Parliament of the Kurdistan Region of Iraq



الصفحة الرسمية لـ درباز كوسرت رسول وزير الاعمار والاسكان الأسبق في حكومة اقليم كوردستان ومسؤول العلاقات في حزب الاتحاد الوطني الكوردستاني.


- مسؤول العلاقات في حزب الاتحاد الوطني الكوردستاني
- وزير الاعمار والاسكان الأسبق في حكومة اقليم كوردستان
- عضو سابق في برلمان إقليم كردستان العراق

Photos from Darbaz Kosrat Rasool's post 03/08/2026

لەگەڵ خاتوو “هۆڵی ڤێر” کونسوڵی گشتیی نوێی شانشینی یەکگرتوو (بریتانیا) باسمان لە گۆڕانکاری و گرژییەکانی ناوچەکەکرد، جەختمان لە سەقامیگری و گفتوگۆی بونیاتنەرانە کردەوە بۆ چارەسەری گرفت و کێشەکان.

هەروەها پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەکرد لە ئەرکی نوێیدا هیوای سەرکەوتنمان بۆخواست وەک کونسوڵی گشتیی نوێی بریتانیا لە هەولێر.

Photos from Darbaz Kosrat Rasool's post 02/08/2026

بەشداریکردنمان لەمەراسیمی ماڵئاوایی کردن لە بەڕێز “ئەلبرێشت فۆن ڤیتكە”، بەبۆنەی کۆتایی هاتنی ئەرکەکانی لەهەرێمی کوردستان و ناساندنی بەڕێز “كریستیان ئولفكە” وەک كونسوڵی گشتیی نوێی ئەڵمانیا لە هەولێر.

Photos from Darbaz Kosrat Rasool's post 02/08/2026

ئەمڕۆ 2-8-2026 دەرباز کۆسرەت رەسوڵ ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و لێپرسراوی مەکتەبی پەیوەندییەکان لەبارەگای مەکتەبی سیاسیی شاری هەولێر پێشوازیکرد لە هەڤاڵ زیاد جەبار، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و لێپرسراوی بۆردی ڕێکخستنی یەکێتیی و هەڤاڵ و ئەندامانی بۆردەکە.

لەکۆبونەوەیەکدا، ستراتیژو بەرنامەی نوێی ڕێکخستنەکانی یەکێتی و ڕێگەکانی بەهێزکردنی هەماهەنگیی نێوان ئۆرگانەکان تاوتوێکران.

لەبەشێکی تری کۆبوونەوەکەدا دەرباز کۆسرەت رەسوڵ باسی گۆڕانکارییەکانی ناوچەکەو ئەو مەترسیانەی رووبەڕوومان دەبنەوە بۆ هەڤاڵان شیکردەوە، هانیدان لەگەڵ کۆمەڵانی خەڵکی خۆمان لە هەموو بارودۆخەکان شان بدەینەوە بەر بەرپرسیارێتی و گیانی هاوکاری.

Photos from Darbaz Kosrat Rasool's post 28/07/2026

بەشداریکردنمان لە مەراسیمی ماڵئاواییکردن لە بەرێز “ئەندرو بیزلی” کونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان، هەروەها پێشوازیکردن لە خاتوو “هۆلی ڤێر” وەک کونسوڵی گشتی نوێی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان.

Photos from Darbaz Kosrat Rasool's post 28/07/2026

ئەمڕۆ 28-7-2026 دەرباز کۆسرەت رەسوڵ ئەندامی مەکتەبی سیاسیی و لێپرسراوی مەکتەبی پەیوەندییەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەرپەرشتی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی مەڵبەندی ٣ی هەولێری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و رێکخستنەکانی شاری هەولێری کرد.

لەکۆبوونەوەکەدا کە هەڤاڵان ڕێباز بێرکۆتی لێپرسراوی مەڵبەندی ٣ ی هەولێر، عوسمان شوانی و لوقمان وەردی ئامادەی بوون، دەرباز کۆسرەت رەسول دواین گۆڕانکارییە سیاسییەکانی بۆ هەڤاڵانی دەڤەری هەولێر خستەبەرباس، راو بۆچوونی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی روونکردنەوە لەبارەی ئەو پێشهاتە نوێیانەی کە لەناوچەکەدا روودەدەن.

هەروەها باسی لە پەیوەندییەکانی یەکێتیی و هێزو لایەنە سیاسییەکان کرد کە پێویستە لەسەر بنەمای بەرژوەندی هاووڵاتیان و خەمی خەڵک و پاراستنی دەستکەوتەکانی حکومڕانی هەرێمی کوردستان دابڕێژرێتەوە.

دەرباز کۆسرەت رەسوڵ هەڤاڵانی دەڤەری هەولێری راسپارد کە بە گیانی لێبووردەیی و هەستکردن بە بەرپرسیارێتی مامەڵە لەگەڵ پێشهاتە نوێکان بکەن و خزمەتکردنی خەڵک لەپێشینەی کارەکانیان ببینن.

Photos from Darbaz Kosrat Rasool's post 27/07/2026

لەگەڵ بەڕێز “ئەدریان ئایسڵستاین” کونسوڵی گشتیی شانشینی هۆڵەندا لە هەرێمی کوردستان بیروڕامان ئاڵۆگۆرکرد لەبارەی دواین گۆڕانکارییەکان و پێگەی هەرێمی کوردستان لەناو
ڕووداوەکانی ناوچەکەدا،
هەڵوێستی نەگۆڕی خۆمان دووپات کرایەوە کە بە هیچ شێوەیەک بەشێک نەبووین لە جەنگ و نابینە بەشێک لە ئاڵۆزییەکان.

ئاماژەمان بەوەدا کە ئاڵۆزی و بارودۆخە سەختەکانی ناوچەکە، یەکگرتوویی و یەکڕێزیی لایەنە سیاسییەکان بەهێزتر دەکات، چونکە تەنیا لەڕێگەی تەبایی و یەکدەنگییەوە دەتوانرێت بە باشترین شێوە خزمەتی گەلەکەمان بکەین و هیواخوازین پەرلەمان و حکومەتی داهاتوو ڕەنگدانەوەی ئەو بنەما سەرەکیانەبن.

دەستخۆشی و سوپاسی تایبەتمان ئاڕاستەی شانشینی هۆڵەنداکرد لە بەرانبەر هاوکاری بەردەوامی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ هەرێمدا، بە ئامانجی درێژەدان بە هەماهەنگییەکان و فراوانکردنی زیاتریان لە ئایندەدا.

Photos from Darbaz Kosrat Rasool's post 26/07/2026

لەگەڵ بەڕێز “ماکسیم ڕۆبین” کونسوڵی گشتیی ڕووسیای فیدراڵ لە هەولێر باسمان لە پەرەسەندنی گرژییەکانی ناوچەکەکرد، هاوڕابووین کە گفتوگۆی بنیاتنەرانە چارەسەری کێشەکان دەکات.

تیشکمان خستەسەر گۆڕانکارییە سیاسییەکانی ناوچەکە، هەرێمی کوردستان و عێراق.
جەختم لە پێویستیی خێراکردنی پرۆسەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم و گرنگی یەکڕیزیی لایەنە سیاسییەکان کردەوە لە بەرامبەر هاوکێشە نوێیەکاندا.

Photos from Darbaz Kosrat Rasool's post 20/07/2026

ئەمڕۆ، پێشوازیمان کرد لە بەڕێز” یان برێم”کونسوڵی گشتیی فەرەنسا لە هەولێر، بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکە دیپلۆماسییەکانی لە هەرێمی کوردستان.

پێزانینی خۆمان ئاراستەی بەڕێزیانکرد بۆئەو هەوڵە بەردەوامانەی لە ماوەی کارکردنیدا لە پێناو پەرەپێدان و بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان فەرەنسا و هەرێمی کوردستان لە سەرجەم بوارەکاندا ئەنجامیدابوو، هیوای سەرکەوتنمان لە ئەرکی داهاتووی بۆ خواست.

هەروەها بیروڕامان گۆڕیەوە سەبارەت بە دواین پێشهات و پەرەسەندنە سیاسییەکانی ناوچەکە، تیشک خرایە سەر دەستپێکردنەوەی دیالۆگ و گفتوگۆکان بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە مەبەستی تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەکان.

Photos from Darbaz Kosrat Rasool's post 18/07/2026

سەردان و بەسەرکردنەوەی بەشێک لە کەسوکاری شەهیدان و تێکۆشەران و کەسایەتی و پیاو ماقوڵانی دەڤەری سۆران، هەروەها بەشداریمانکردن لە پرسەو هاوخەمی چەند بنەماڵەیەکی تێکۆشەر.

Photos from Darbaz Kosrat Rasool's post 18/07/2026

ئەمرۆ،18-7-2026,دەرباز کۆسرەت رەسوڵ ئەندامی مەکتەبی سیاسیی و لێپرسراوی مەکتەبی پەیوەندییەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەردانی مەڵبەندی ٦ی ڕێکخستنی سۆرانی کرد.

لە دیدارێکدا لەگەڵ هەڤاڵانی مەڵبەند بە ئامادەبوونی هەڤاڵ کاروان گەزنەیی لێپرسراوی مەڵبەند، تەوەرەکانی پەیوەست بە رێکخستنەکانی حزب و پلان و ستراتیژی داهاتووی ناوچەکە تاوتوێ کرا.

دەرباز کۆسرەت رەسوڵ هیوای سەرکەوتن و بەردەوامی بۆ هەڤاڵانی مەڵبەندی ٦ی سۆران خواست لە ڕاپەڕاندنی ئەرکەکانیاندا.

وتیشی: دڵخۆشبووین بە دیداری تێکۆشەرە دێرینەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەم دەڤەرە گرنگە، کە هەمیشە سەرمەشقی قوربانیدان و دڵسۆزی بوون لە شۆڕشەکانی کورددا.

Category

Website

Address


Irbil
44001