Penjwen learning Program
"ئێمە لە ڕێگەی ئەزموون و هەوڵدانەوە فێردەبین و گەشە دەکەین"
ئامانجمان گەشەی پەروەردە و فێرکردنە لەسەرجەم ئاست و بوارەکاندا ..
پڕۆژەی (پێنجوێن شاری فێربوون)
پڕۆژەیەکی قازانج نەویستە، کار دەکات بۆ پێشخستن و گەشەپێدانی سەرجەم بوارەکانی پەروەردە و فێرکردن.
پێنجوێن شاری فێربوون کارێکی کرووە ..
بە ڕێکخراوی زۆر گەورە و سامانداریش ناکرێت!
دکتۆر کامیل عومەر
مامۆستای زانکۆ
"پێنجوێن شاری فێربوون؛ دەستپێکی گۆڕانکاری و داهێنان".
#پەروەردە #فێربوون #تەندروستی #ژینگە
24/09/2026
🌿 خ*لی ڕاهێنانی تایبەت بە «کارامەیی جەستەیی و دەروونی»✨
پەروەردەکاران و مامۆستایانی بەڕێز، لە پێناو بەهێزکردنی تواناکانتان و بەدەستهێنانی هاوسەنگیی تەواو لە نێوان تەندروستیی جەستە و هێمنی و ئارامیی دەرووندا، ئەم خ*لە پراکتیکییە بۆ ئێوەیە!
👤 ڕاهێنەری خ*ل:
• م. بێریڤان جمال حمەسعید
(ڕاهێنەر و ڕاوێژکاری نێودەوڵەتی لە پەیمانگای هۆڵەندی GADKU)
🎯 ئامانج و تایبەتمەندی:
• تایبەتە بە مامۆستایان و پەروەردەکاران
• وانەکان بە شێوازی پراکتیکی و چالاک پێشکەش دەکرێن و بڕگەی جووڵە و وەرزشکردن لەخۆدەگرن.
⏰ کات و بەشەکانی خ*ل:
🌸 گرووپی خانمان (بەیانیان):
کاتی وانەکان: ٨:٣٠ بۆ ١١:٣٠ی سەرلەبەیانی
👔 گرووپی پیاوان (دوانیوەڕوان):
کاتی وانەکان: ١:٣٠ بۆ ٤:٣٠ی دوانیوەڕۆ
⚠️ مەرجی بەشداری:
• تەمەنی بەشداربوو لە ١٨ ساڵ کەمتر نەبێت.
📝 لەڕێگەی ئەم فۆڕمە ئۆنلاینەوە ناو تۆماردەکرێت 👇👇:
🔗 https://forms.gle/Ck43wE2D1Xpjgy9a7
یان بۆ هەر زانیاری و پرسیارێک پەیوەندی بکەن بە ژمارە مۆبایلەکانی:
📞 07706010404
📞 07506010404
دۆ کوڵیو لەڕووی فەرهەنگیەوە گرنگە!
#پەروەردە #فێربوون #تەندروستی #ژینگە
23/09/2026
بەرەوپێشبردنی توانا پەروەردەییەکان لە پێناو نەوەیەکی هۆشیارتر
لە چوارچێوەی گرنگیدان بە پەرەپێدانی تواناکانی کەرتی پەروەردە و بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی و میتۆدی مامۆستایان، خ*لی «بنەماکانی پەروەردە» کە ماوەی دوو ڕۆژی خایاند، بە سەرکەوتوویی بۆ مامۆستایانی دڵسۆزی قوتابخانەکانی سنووری پێنجوێن کۆتایی پێهات.
خ*لەکە بە شێوازێکی زانستی و هاوچەرخ لەلایەن «مامۆستا بێریڤان جمال سعید» (ڕاهێنەر و ڕاوێژکاری نێودەوڵەتی لە پەیمانگای هۆڵەندی GADAKU) پێشکەش کرا؛ تێیدا تیشک خرایە سەر بنەما سەرەکییەکانی پەروەردەی سەردەم، شێوازە نوێیەکانی مامەڵەکردن لەگەڵ فێرخوازان و پتەوکردنی پرۆسەی فێرکردن لە ناوەندەکانی خوێندندا.
دەستخۆشی لە سەرجەم مامۆستایانی بەشداربوو دەکەین بۆ ئامادەبوونی چالاکانەیان لە هەردوو ڕۆژی خ*لەکەدا، بەو هیوایەی ئەم هەنگاوە ببێتە مایەی سوود و گەشەپێدانی زیاتری ئاستی پەروەردەیی لە دەڤەرەکەدا.
#بافێربین #پەروەردە #فێرکردن
♦️پێنجوێن، ئەوان ئێمە فێردەکەن!
🟠پەیامی چین و توێژە جیاوازەکان بۆ
پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون.
"پێنجوێن شاری فێربوون؛ دەستپێکی گۆڕانکاری و داهێنان".
#پەروەردە #فێربوون #تەندروستی #ژینگە
22/09/2026
بەرەوپێشبردنی توانا پەروەردەییەکان لە پێناو نەوەیەکی هۆشیارتر
لە چوارچێوەی گرنگیدان بە پەرەپێدانی تواناکانی کەرتی پەروەردە و بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی و میتۆدی مامۆستایان، خ*لی «بنەماکانی پەروەردە» بە سەرکەوتوویی بۆ مامۆستایانی دڵسۆزی قوتابخانەکانی سنووری پێنجوێن پێشکەش کرا. کە ماوەی خ*لەکە دوو ڕۆژە ئەمڕۆ یەکەم ڕۆژی خ*لەکە بوو
خ*لەکە بە شێوازێکی زانستی و هاوچەرخ لەلایەن «مامۆستا بێریڤان جمال سعید» (ڕاهێنەر و ڕاوێژکاری نێودەوڵەتی لە پەیمانگای هۆڵەندی GADAKU) وترایەوە، کە تیایدا تیشک خرایە سەر بنەما سەرەکییەکانی پەروەردەی سەردەم، شێوازەکانی مامەڵەکردن لەگەڵ فێرخوازان و پتەوکردنی پرۆسەی فێرکردن لە ناوەندەکانی خوێندندا.
#بافێربین #پەروەردە #فێرکردن
فۆلیک ئەسید کاریگەری لەسەر کەم خوێنی هەیە؟
پێکهاتەکانی بەڕوو مایەی سەرسوڕمانە!
#پەروەردە #فێربوون #تەندروستی #ژینگە
پێنجوێن دڵی کشتوکاڵی کوردستان.
ووتەی سەرپەرشتیاران و بەشداربووان و میوانانی دووهەمین فیستیڤاڵی پایزی پێنجوێن.
#پەروەردە #فێربوون #تەندروستی #ژینگە
پڕۆژەی پاراستنی چاو؛ بەرهەمی داهێنەرێکی گەنجی پێنجوێن
پڕۆژەی پاراستنی چاو داهێنانێکی هۆشمەند و تەندروستییە لەلایەن هەستیار ڕزگار، فێرخوازی پڕۆگرامی «پێنجوێن شاری فێربوون»، کە دوای بەشداریکردنی لە خ*ل و چالاکییە پیشەییەکانی پڕۆگرامەکەدا پەرەی پێداوە و دەستکەوتێکی پڕ لە شانازییە بۆ شاری پێنجوێن.
ئامانجی پڕۆژەکە پاراستنی چاوی بینەرانە لە زیانەکانی زۆر نزیکبوونەوە لە شاشەی تەلەفزیۆن، بە میکانیزمێکی زیرەکانە و لەسەر بنەمای مەودای دیاریکراو کار دەکات:
ئاگادارکردنەوەی یەکەم: کاتێک بینەر دەگاتە مەودای ١٥٠ سانتیمەتر لە شاشەکەوە، ئامێرەکە بە زمانی کوردی ئاگاداری دەکاتەوە کە لەوە زیاتر لێی نزیک نەبێتەوە.
ئاگادارکردنەوەی دووەم: ئەگەر بینەر گوێڕایەڵ نەبوو و مەوداکەی بەزاند، جارێکی تر بە کوردی هۆشداری پێدەدرێت: «بڕۆ دواوە، ئەگینا تەلەفزیۆنەکە دەکوژێتەوە».
کوژاندنەوەی هۆشمەند: ئەگەر بینەر بۆ ماوەی ٣ چرکە لە مەودای کەمتر لە ١٥٠ سم بمێنێتەوە، ئامێرەکە خۆکارانە تەلەفزیۆنەکە دەکوژێنێتەوە و تا دوورنەکەوێتەوە بۆ مەودای سەلامەت، کار ناکاتەوە.
دانانی مۆڵەتی ئەو ٣ چرکەیە بۆ ئەوەیە کە تەنها تێپەڕبوونی کاتیی بەردەم شاشەکە نەبێتە هۆی کوژانەوەی تەلەفزیۆنەکە، بەڵکو تەنها لە کاتی وەستانی ڕاستەقینە لە مەودای مەترسیداردا کاردانەوە دەنوێنێت.
"پێنجوێن شاری فێربوون؛ دەستپێکی گۆڕانکاری و داهێنان".
Eye Protection Project; Work of a young inventor of Penjwen
The eye protection project is an intelligent and healthy invention by Hastyar Rzgar, a student of the Penjwen City of Learning program, which he developed after participating in the courses and professional activities of the program and is a proud achievement for Penjwen.
The project aims to protect the eyes of viewers from the damage of getting too close to the TV screen, with an intelligent mechanism that works on the basis of a certain distance:
First warning: When the viewer reaches a distance of 150 centimeters from the screen, the device warns him in Kurdish not to get any closer.
Second warning: If the viewer disobeyed and crossed the distance, he was warned again in Kurdish: “Go back, otherwise the TV will turn off”.
Smart shutdown: If the viewer stays at a distance of less than 150 cm for 3 seconds, the device automatically turns off the TV and does not restart until it is moved to a safe distance.
Setting the 3-second license is to ensure that the mere passage of time in front of the screen doesn't cause the TV to shut down, but only reacts when actually stopped in dangerous range.
"Penjwen is a city of learning; the beginning of change and innovation"
#پەروەردە #فێربوون #تەندروستی #ژینگە
Category
Telephone
Address
کتێبخانەی گشتی پێنجوێن
Penjwin
46001