Sarbast R.Chnarnay
Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from Sarbast R.Chnarnay, Political Candidate, Ranyah.
09/08/2025
هەڵوێست ئیرادەی گەلێكی زیندوو
پشت بەخودا هەنگاوێتی گەورەتر دەنێین ....
ڕەوتی هەڵوێست بە ژمارە ٢٢٥ لە ١١/١١ بەژداری هەڵبژاردنەكانی عێراق دەكات .
13/11/2024
ڕەوتی هەڵوێست پێشوازی لە سودانی و وەفدی یاوەریكرد،
تاكە هێزە نوێنەرایەتی دەنگی ناڕازی دەكات، یاداشتی ماموستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی سەبارەت بە تەوطین لەلایەن ڕەوتی هەڵوێستەوە درایە سودانی ...
٢٠٢٤/١١/١٢
05/11/2024
ئایا پارتی توانی ٣١ی ئاب دوبارە بكاتەوە؟
٣١ی ئاب ئەو ڕۆژە شومەی كوردستانە ،بە باسكردنی هەمووان خیانەتی نیشتیمانی و ئەو ڕۆژە رەشەیان بیر دەكەوێتەوە كە دەسەڵاتی شەرعی تیایدا خەڵتانی خوێن كراو پەرلەمان وەك دامەزراوەی یاسا دانان خرایە ژێر پۆستاڵەكانی بەعسی فاشی...
بەداخەوە هەمووان بە ئومێدی دەنگدانێكی پاك و بێگەرد لەژێر سایەی كۆمیسیۆنێكی دادپەردەر و چاودێرییەكی چڕی بیانیەكان چوونە ناو كێشمە كێشمی هەڵبژاردنەكان ،خەڵكی بە ئومێدێكی بەرزی گۆڕانكاری لەدەسەلاتدا بەرەو سندووقی دەنگدان دەچوون ، بەڵام ئەوەی لە ٣١ی ئابی ٢٠٢٤دا مەسعود بارزانی لە كۆبوونەوەیەكی داخراودا لەگەڵ ماموستایانی ئاینیدا باسی لە دوبارەكردنەوەی ئەو ڕۆژە شومەی كردبوو ئەگەر هەڵبژاردنە دیزاین كراوەكە بەدڵی ئەوان نەبێت ،بەدڵنیایی دوای هەڵبژاردنەكان ڕوون بۆوە شینەكەی بارزانی بۆ هەریسەكە بووەو بە نەفەسێكی قوڵی دوژمنكاری چەند ڕۆژێك پێش هەڵبژاردنەكان نێچیرڤان بارزانی دەنێریتە توركیا و بە چەقەنەیەك شەوی ڕەشی پارتی دەكات بە ڕۆژی ڕووناك و دەنگەكانی هێزە كاریگەرەكانی دەرەوەی دەسەڵات دەكەنە شیرینی سەركەوتنەكانیان و بەو نەفەسەی بڕیاریان لێ دابوو ٣١ی ئابیان لەسەر دەستی بێگانەكانی كورد دوپات كردەوە ،ئێستا پارتی بە ئاگاداری یەكێتی و نەوەی نوێ بووە بە ڕەقەم یەكی كوردستان و ئەوەی ئەم بێ حورمەتیەی بەرامبەر گەلی كوردستان قبوڵ كردووە تەنها ئەم سێ لایەنەن كە ئاگاداری وورد و درشتی دیزاینەكەن ،لە ٣١ی ئابی ١٩٩٤ پارتی بەتەنها دژایەتی ئیرادەی خەڵك و تەواوی حیزبەكانی تری كرد بۆ ئەوەی حیزبی باڵادەستی هەولێر كە یەكێتی بوو دەریبكات و تا سنوورەكانی ئێران ڕاویان بنێت ،بەڵام ئەوەی لەم كودەتا دیزاینكراوەدا دەبیندرێت زۆر سەیرە چونكە یەكێتی كە قەولی دابوو دەسەڵات بروخێنێت، ئێستا بە دەرەنجامەكانی ئەم خیانەتە ڕازییە و بێ شك لای ئاشكرایە كە نەوەی نوێ وەك هێزێكی دابڕاو لەشەقام و قەبەكراو لەمەیدانەكە بۆ ڕكابەری یەكێتی كێرڤی كورسیەكانی بۆ بەرز كراوەتەوە
ئەوەی كە دەتوانێت لەم ساتەوەختەدا ئەم هەڵبژاردنە دیزاینكراوە تێك بشكێنێت و ئەم خیانەتە دیزاینكراوە بخاتە ژێر پێ یەكیتیە بە دەرەجە یەك و هێزە نارازییەكانی دەرەوەی نەوەی نوێن ،چونكە یەكێتی بە دوور كەوتنەوە لە دەرەنجامەكانی ئەم هەڵبژاردنە پارتی و نەوەی نوێ لای جەماوەر دەخاتە تای تەرازوێك و هەڵبژاردنەكانیش دەكاتە خەونی حوشتر بۆ دەسەڵاتە سەپێندراوەكەی پارتی ، بەڵام یەكێتی وەك لەبانگەشەكانی باسی ڕوخاندن دەكرد بەكرداریش دەیەوێت دەسەڵات لەپارتی وەربگرێت ؟ یاخود تەنها لەترسی لەدەستدان یان كەمكردنەوەی دەنگەكانی بەهۆی نەمانی لاهووری شێخ جەنگی لە ڕیزەكانی یەكێتی رازییبوە چەند كورسییەك لە كورسیەكانی پێشووی بۆ زیاد
بكریت و بێدەنگ بێت لە دووهێندەبوونی پارتی؟
سەربەست ڕەسوڵ چنارنەیی
٢٠٢٤/١١/٥
پشتیوان بەخوای گەورە، متمانە نادۆڕێنین.
لیستی هەڵوێست ١٦١
ژمارەی کاندید ١٤
15/10/2024
پشت بەخودا و هیمەتی هەموو لایەك ئەمجارە هەڵوێستی گەلەكەمان ڕاپەڕینێكە دژ بە نادادی وناعەدالەتی ئەم دەسەڵاتە....
دەنگدەری ئازاو ئازادی كوردستان
خەڵكانی نارازی لە دەسەڵاتی ٣٣ ساڵ حكومڕانی
ئەم جارە بێدەنگ بوونت پاڵپشتیە لە دەسەڵاتێك بە ڕۆژی روناك ئەرز و ئاسمانی ئەم مەملەكەتەیان فەرهوود كردووە
دەنگدەری ئازیز پشتیوانیكردنت لە لیستی هەڵوێست پشتیوانیكردنە لە پاراستنی سەروەتی دینی و ڕەوشتی مرۆیی
كۆمەڵگاكەمان،پشتیوانیكردنت لەدهەڵوێست دژایەتیكردنی چەتەیی و وێرانكاری ئەمومەملەكەتەیە كە قوربانی گەورەمان لە پێناوی داوە
ئێمە لە ڕەوتی هەڵوێستی نیشتیمانی پەیمانمان بەخودا دواتر بەگەلەكەمان داوە ،ناچینە دەسەڵاتیكەوە یەكێتی و پارتی تێدا بەژداربن
هێزی لەبن نەهاتووی گەلەكەمان
ئەم دەنگدانە
وانەیەكی نوێ فێری دەسەڵاتداران دەكات و ڕقی ٣٣ ساڵ هەڵتەكاندنی شیزازەی خێزانی و كۆچی بەلێشاوی گەنجان وشكاندنی شكۆی ماموستا و سوتاندنی ڕیشی ماموستای ئاینی و بێ ئەرزش كردنی تاكی كورد ووێرانكردنی ژێرخانی مرۆیی ئەم ووڵاتەیان بیر نەچۆتەوە
پشت بەخودا وەك داربەڕوو چەقیوین لەم ووڵاتە و پڕ بەگەروومان دژی نادادییەكان سرودی هەڵوێست دەڵێینەوە ....
سەربەست ڕەسوڵ چنارنەیی
٢٠٢٤/١٠/١٢
پارتی و یەکێتی دەیانەوێت خەڵک بکەن بە کۆیلەی حزب، لەناو خزبیش بیانکەن بە کۆیلەی بنەماڵە و لەناو بنەماڵەش بیانکەن بە کۆیلەی شەخس.
قەڵادزێی بەهەڵوێست پشتیوانی خەڵكی بەهەڵوێستی سنوورەكە بۆ لیستی ١٦١ی هەڵوێست
07/10/2024
ئەمڕۆ بەسەركردنەوەی ناوبازاڕی ڕانیە سوپاس بۆ پشتیوانیتان بۆ لیستی ١٦١ی هەڵوێست و كاندیدی ژمارە (١٤).
28/09/2024
بەرەو نوێنەرایەتی خەڵكی چەوساوە
هەڵوێست دەكەینە مینبەری داخوازییە ڕەواكانی میلەتەكەمان
شكۆی دەنگی نارازی و خەڵكی خاوەن ئیرادە دەپارێزین
ئێمە بەدیلی ئەو دەسەڵاتە بێ شكۆیەین كە دەیەوێ شكۆی تاكی ناڕازی بشكینێ
ماندوو نابین و دەست لە ناو دەستی خەڵكی خۆمان میلەتەكەمان دەكەینە خاوەنی دەسەڵاتێكی عادل و بە شكۆ.
٢٠٢٤/٩/٢٧
رانیەی شكۆدار
Category
Culinary Team
Attire
Website
Address
Ranyah